ئاگر لە کارگەیەکی پاتری لە کۆریای باشوور کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

ئاگر لە کارگەیەکی پاتری لە کۆریای باشوور کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

  

ئاگر لە کارگەیەکی پاتری لە کۆریای باشوور کەوتەوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و بریندار و بێسەروشوێن بوون.

دوێنێ دووشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە کارگەیەکی پاتری لیتیۆمی لە کۆریای باشوور ڕوویدا كە بووەهۆی ئاگركەوتنەوە  و لانیکەم 23 کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها ئۆپەراسیۆنی گەڕان و فریاگوزاری بۆ چەند کەسی دیکە بەردەوامە کە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

پرۆسەی چارەسەری  کرێکاری بریندار کە باری تەندروستی ٢ کەسیان ناجێگیرە، لە نەخۆشخانە بەردەوامە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ١٧ کەس لە قوربانیانی ئەم ڕووداوە هاووڵاتی چینی بوون و ٥ کەس خەڵکی کۆریای باشوور بوون و کەسێکیش هاووڵاتی لائۆس بووە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی ناوخۆیی، ئاگرەکە تا ڕادەیەکی زۆر کوژاوەتەوە.

ئەم کارگە پیشەسازییە گەورەیە نزیکەی ٩٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای پایتەختی سیئۆلەوە دوورە.

ئاگرەکە دوای تەقینەوەی زنجیرەیەک خانەی پاتری لە کۆگایەکدا دەستیپێکرد، کە نزیکەی ٣٥ هەزار ئامێری تێدابوو.

ڕەنگە ئاگرەکە زۆر بە خێرایی بڵاوبووبێتەوە و کرێکارەکان نەیانتوانیبێت ڕزگاریان بووبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

ئاگر لە کارگەیەکی پاتری لە کۆریای باشوور کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
Top