بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە دوورگەی ڤانواتو لە زەریای هێمن ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە دوورگەی ڤانواتو لە زەریای هێمن ڕوویدا

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە شاری ڤانواتو کە یەکێکە لە وڵاتانی دوورگەیی لە زەریای هێمن ڕوویدا.

ڕووپێوی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ڕۆژهەڵاتی شاری پۆرت ئۆرلی لە دوورگەی ڤانواتو لە زەریای هێمن ڕوویداوە.

بەم پێیە ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٥١ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی دارایی بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە تۆمار نەکراوە، بەڵام هیچ هۆشدارییەکی تسونامییش دەرنەچووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top