با بۆ مافە سەرەتاییەكان، دەستكەوتە گەورەكانی حكومەتی هەرێم لە دەستنەدەین

با بۆ مافە سەرەتاییەكان، دەستكەوتە گەورەكانی حكومەتی هەرێم لە دەستنەدەین

میلەتی كورد زور لەوە گەورە ترە كە بَچیتەوە سەر بە غدا میلەتی كورد زور شتی لە مووچە گرنك تر هەیە، راستە مووچە پَیداویستی سەرەتایی هەموكەسێكە و مافێكی سەرەتایی هاوڵاتییانە، ئاشكرایە ئەركی حكومەتی فیدرلی و حكومەتی هەرێمی كوردستانە بژێوی ژیانی هاوڵاتیان دابین بكات، هاوكات گرنكتر لە مووچە قەزیەی كورد و ماددەی 140 ئێمەی كورد دەبێ‌ مافە سەرەتاییەكانی خۆمان بخەینە دوای مافە گشتییەكانی هەریمَی كوردستان، لەكاتێكدا هەر لایەنێكی سیاسی داوای ئەوە دەكات مووچە بچیتەوە سەر بەغدا و بەمەش هاوڵاتیان دەجوڵێنێت بە مووچە، ئەوەش هەڵەیەكی زۆرگەورەیە، جا هەر كەس و لایەنێكی سیاسی بێت، ئەگەر بیركردنەوەمان فراوان بكەین ئنجا دەزانین چیمان كردووە رەنجی 33 ساڵ ئازادی و خوێنی هەزاران شەهید و ئەنفال و كیمیاباران و بی سەروشوێن كراوان و گەنجە لە سێدارە دراوەكانی كورد بە فیڕۆ دەڕوا، یاخود ئەوەی برا پیشمەرگەكان بە شەونخونی بە بێ نان و ئاو كردوویانە هەمووی بە فیرۆ دەڕوات، جارێكی تر چۆن بچینەوە ژێر دەستی عەرەبی شۆڤین و ئەنفالچییەكان با بەدەستی خۆمان نەچینەوە ژێر دەستی عەرەب و ئەنفالچییەكان، با بە دەستی خۆمان مافەكانی خۆمان پێشێل نەكەین وەكو پێشینان وتویانە [دارێك كرمەكەی لە خۆی نەبێت هەزار ساڵ تەمەنی دەبێت]لە كاتێكدا بتەوێت دەستكەوتێك لە دەستبدەیت زَور بە ئاسانی لە دەستی دەدەیت بەڵام بە پێچەوانەوە بتەوێ‌ مافێك بەدەست بێنیت كاتی زۆری دەوێت، كەواتە دەبێت ئێمە ئاگاداربین هەوڵبدین دەستكەوتەكانمان لە دەستی نەدەین، لە كاتێكدائێمە هەوڵ دەدین بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، بائێمەش ئەوە لە بیر نەكەین هەر سێ پارچەكەی تری كوردستان چاویان لەم پارچەیەی كوردستانە، كەواتە دەبیت وەكو چاومان ئەو كیانە پارێزین، ئیمە دەبی ئەوەشمان بیر نە چیت جاران یەك سەدام هەبوو ئێستا بە هەزاران سەدام لە ئێمە راست بووەتەوە، دەبێت هەوڵی ئەوە بدەین یەكگرتوبین، چونكە حكومەتی عێراقی سەر بە ئێرانە، لەگەڵ هەموو ئەوانەش ئیرادەی كورد زۆر لەوە بەهێزترە بچێتە ژێر ئاڵای وڵاتێكی تر و وتافی بۆ بكێشێت و چەپڵەی بۆ لێ بدات و بۆی هەڵپەرێت، دەبیت حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی ئەوە بدات كە ژێرخانێكی ئابووری بەهێز بۆ خوی دروست بكات نەوتی خۆی بخۆی بفرۆشێت، نەك چاوی لە دەستی عێراقەوە بێت، هەر مانگە و بە ئارەزووی خۆی مووچە بنێرێت، كاتێ‌ك كە مووچەی هێزە ئەمنییەكانی و برا پێشمەرگەكانی بڕی دەبوو ئەوكات هەموو لاینە سیاسییەكانی هەرێم قبوڵی نەكەن، نەك بە تەنها پارتی چونكە كوردستان بە پیشمەرگەوە جوانە ئەوان سومبولی وڵاتن، كوردستان نابیت لە بەر مافە سەرەتایییەكانی خۆمان كە مووچەیە دەستكەوتەكانی هەرێم بخەینە مەترسییەوە، بەڵكو هەرێمی كوردستان بكەنە كارتێك وەكو فشار لە بەرامبەر دوژمنان بەكاری بهێنن، پێویستە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان زۆر ئاگاداری دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان بن ئەو دەستكەوتانەی كە بە خوێنی هەزاران شەهیدی ڕۆلەی ئەم گەلە بەدەست هاتووە لە هەر كاتێكدا كە دەڵین دەچینەوە سەر حكومەتی عیراقی ئێمە جارێكی تر دڵی دایكی جەرگ سووتاو باوكی دڵ سووتا وخوشكی ڕەش پۆش وبرای پشت شكاو و منداڵی بێ باوك و بێ ناز ئازار دەدەینەوە، بائێمە برینەكانیان ساڕێژ بكەین نەك خوێی بەسەر برینەكانیاندا بكەین، كەواتە هەر دەستكەوتێكی هەرێم زۆر لە مووچە گەورترە.
چونكە بە ئاسانی بە دەست نەهاتووە هەر دەست كەوتێك بە ڕووباری خوێن بەدەست هاتووە، ئێمە با دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان زیاد بكەین لەم نێوەندەدا پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە حزبە كە خۆی بە خاوەی قەزیەی كوردی دەزانێت، كە ڕابردوو و لە ئێستادا خەباتی بۆ نەتەوەی كورد وكوردستان كردووە، لە كاتێكدا جاشایەتی و خاك فرۆشتن زور ئاسانە.

 

 

نەعیمە عەبدولڕەحمان

 

Top