پــیــــاوی ده‌وڵه‌تداری و رۆژانی سه‌خت
پێنج ساڵی رابردووی حكوومرانی كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تیی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ، وه‌ك چیاییه‌كی پۆڵاین ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی كه‌له‌كه‌بوویی حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆی بووه له رووی ئیداری و ئابووری و گه‌نده‌ڵی و بواره‌كانی تر، كه مامه‌ڵه‌لكردن له‌گه‌لیان پشوودرێژی و پیاویی ده‌وڵه‌تداری گه‌ره‌ك بوو ، بۆیه له هه‌موو لایه‌كه‌وه له ژێر سه‌ختترین گوشاره‌كاندا توانی به‌ره‌نگاریان بێته‌وه و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كارێزما شكۆی گه‌ل و حكوومه‌ته‌كه‌ی بپارێزێت ، ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی پلان و نه‌خشه‌یه‌كی وردبینانه و ئیداره‌دانێكی ژیرانه و به چاكسازییه‌كی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له گشت سێكته‌ره‌كاندا رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بووه كه ته‌نها بیریان له‌خۆیان و به‌رژوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان ده‌كرده‌وه .
به‌داخه‌وه له هه‌موو ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاره قورسانه چ ئه‌و حزب ولایه‌نانه‌ی كه هاوبه‌ش بوون و چ ئه‌وانه‌ی لافی ئۆپۆزسیۆنیان لێدا ، مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانیان به ته‌نیا هێشته‌وه به‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی كه به‌م كاره نامه‌ردانه‌یان ده‌توانن حكوومه‌تی كوردستان بروخێنن ، به‌ڵام ئه‌و هێزوئیراده و خۆراگری و متمانه‌به‌خۆبوونه‌ی بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی توانیی كێشه وقه‌یرانه‌كان به سوود و قازانی گه‌له‌كه‌ی و قه‌واره‌كه‌ی بشكێنێته‌وه و سازیش له سه‌ر بچووكترین مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان بكات
بۆیه، به هه‌وڵ و تێكۆشانی به‌رده‌وام و به لۆژیك و سیاسه‌ت و دیپلۆماسی ژیرانه‌ی مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان چ له سه‌ر ئاستی عێراق و چ له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تی توانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ناچار بكات مافه‌ره‌واكانی كوردستان مسۆگه‌ر و دابین بكرێت ، به سه‌ر هه‌موو ئه‌و زێهینیه‌ت و خه‌ونه نه‌زۆكانه‌دا زاڵ بێت كه مه‌رامیان لاوازكردنی و نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو به عێراقیش بڵێت كه به‌قه‌یرانسازی و گوشار هه‌رگیز ناتوانن كوردستان ناچار بكه‌ن ملكه‌چی ویسته ناره‌وا و سته‌مكاره‌كانتان بكه‌ن
بۆیه، پێوسته هه‌موو ئه‌و حزب ولایه‌نه‌كانانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه كاریان بۆ تێكدانی ره‌وشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان ده‌كرد، ئه‌وه به‌چاوی خۆیان بینیان كه چۆن و هێز و ئیراده وخۆراگری سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان چۆكی به ناحه‌زان دانا و كوردستانی گه‌یانده‌وه كه‌ناڕی دڵنییایی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها دهۆڵی به‌تاڵییان ده‌كوتی و چه‌واشه‌كاریان ده‌كرد و به هێرشی میدیایی و چه‌واشه‌كاری كاریان له سه‌ر لاوازكردنی هه‌ستی كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وره‌ی له سه‌ر تاكه‌كانی كورد ده‌كرد ئه‌مڕۆ بێ شه‌ڕمانه 180 پله به‌و ئاراسته سوراونه‌ته‌وه گوایه ، ئه‌و سه‌ركه‌وتننانه به‌رهه‌می ئه‌وانیشه ، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستانیش چیتر ناچنه ژێر میدیایی تابووری پێنجه‌می ئه‌و حزب ولایانه‌نانه‌ی كه واژۆیان له دژی ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ناحه‌زانی كوردستان كۆده‌كرده‌وه ، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه گه‌لێكی خاوه‌ن ئیراده‌ی پۆڵاین وخۆراگر و پیاوی رۆژانی سه‌خت و ته‌نگانه‌یان به‌رامبه‌ر خۆیان بینیووه و تووشی شكست و ریسواییه‌كی گه‌وره بوونه‌وه
.
بەڵام ئەگەر تا ئەم ئەمڕۆ دوژمنان وناحەزانی کوردستان نەیانویستووە و نەیانزانیووە و مێژوویش گەواهیدەرە کە سەرکردایەتی بارزانی هەمیشە خاوەندارێتی دۆزی گەل ونیشتیمانەیەتی و هەمیشە لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا لە پاڵ کوردوکوردستان بووە لە پێناو پارێزگاریکردن ئاسایش و سەقامگیری کوردستان لە دوێنی وئەمرۆ و لەلایەکی دیکەش پارێزگاریکردن لە ماف و شایستەدارییەکانی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو ئاستەنگ و کۆسپ و پیلانگێری وزێهینیەتە فاشیزمی و دیکتاتۆریی کە دیان ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستان و ئەم ڕێبازەیان گرتووە تەنها لەبەر ئەوەی سازش لە مافەکانی ناکات و ژێردەستی ڕەتدەکاتەوە .