هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەقسا لە غەززە

هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەقسا لە غەززە

 

 

 

حکومەتی ئیسرائیل لە دوایین هێرشەکانیدا خێمەی پەنابەران و ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج کە دەکەوێتە نەخۆشخانەی ئەقسا لە ناوەندی کەرتی غەززە.

دوای ئەوەی حکومەتی ئیسرائیل ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان کرد لە درێژەدان بە ئامادەبوونیان لە نووسینگەکانیان لە غەززە، بە ناچاری زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان نەخۆشخانەی ئەقسایان وەک بنکەی میدیایی نوێی خۆیان هەڵبژارد.

ئەم هێرشە مووشەکییە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی کە ٤ كەس لەنێوانیاندا ڕۆژنامەنووسن و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top