تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری عەزاز لە سوریا 5 کوژراو و 20 برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری عەزاز لە سوریا 5 کوژراو و 20 برینداری لێکەوتەوە

 

 

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامێکی قەرەباڵغی شاری عەزاز لە باکووری سوریا، 5 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەر بەهۆی تەقینەوەكەوە ژمارەیێک ئۆتۆمبێل سووتاون، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەزاز.

هێزە ئەمنییە خۆجێیەکان لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕووداوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

تا ئێستا هیچ کەسێک و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شاری عەزاز لەژێر کۆنترۆڵی بەرهەڵستکارانی ڕژێمی ئەسەددایە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top