هۆكاری سەرئێشە لە مانگی رەمەزاندا

هۆكاری سەرئێشە لە مانگی رەمەزاندا

سەرئێشە حاڵەتێكی باوە لە مانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ گۆڕان لە كاتەكانی خواردن و خواردنەوەی شلەمەنییەكان، هەروەها گۆڕان لە كاتەكانی حەسانەوە و خەوتندا، ئەمە جگە لە چەند هۆكارێكی دیكەی پەیوەست بە جۆری خۆراك و دابەزینی ئاستی شەكری خوێن...تاد. بەگشتی زۆربەی ڕۆژووەوانان پاش 16 كاتژمێر لە ژەمی پارشێو هەست بە سەرئێشە دەكەن، كە هەموو سەر، یان لایەكی سەر دەگرێتەوە، هەروەها توندییەكەی لە نێوان سووك و مامناوەند دایە، كە هەندێگ جار هاوكات دەبێت لەگەڵ ناڕەحەتیی دەروونی و هەستكردن بە هیلاكی لەگەڵ سەرسووڕاندا، بەڵام بەگشتی پاش فتاركردنەوە سەرئێشە سووك دەبێت و نامێنێت. هۆكارەكانی سەرئێشە لە مانگی ڕەمەزاندا: دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration بەتایبەتی لە كەشی گەرمدا، زیاد خواردنی خۆراكی چەور و قورس لەگەڵ كەم خواردنەوەی ئاو یان شلەمەنی لە ماوەی نێوان ژەمی فتار و پارشێودا، زیاد خواردنەوەی شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو چای و قاوە لەكاتی شەودا، لەكاتی ڕۆژیشدا وەكو كاردانەوە بۆ دووركەوتنەوە لە كافائین یان خواردنەوەی چای و قاوە، ڕۆژووەوان تووشی سەرئێشە دەبێت، هەروەها دووركەوتنەوە لە نیكۆتین لە كەسانی جگەرەكێشدا، بەدخۆراكی، ژەمی بچووك و ناهاوسەنگی پارشێو یان نەخواردنی ژەمی پارشێو.

 

Top