پـــارتی دیموکراتی کوردستان لە نەورۆزی ئەمساڵدا بەغداوتارانی هەژاند وپیلانەکانیشی گۆڕەوشارکردەوە

پـــارتی دیموکراتی کوردستان لە نەورۆزی ئەمساڵدا  بەغداوتارانی هەژاند وپیلانەکانیشی گۆڕەوشارکردەوە

بەیاننامەی مێژوویی پارتی دیموکراتی کوردستان لەرۆژی دووشەممەی(18-3)دا

لەبارەی بەشداری نە کردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، وەک  بریارە لە 10-6 ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێ ، تەواوی ناوەندی سیاسیی عێراق و پاشان ناوچەکەی هەژاندوە . چاودێرانی سیاسیی وناوەندەکانی توێژینەوە وشرۆڤەکارانی نزیک وئاگادارلە کاروباری سیاسیی عێراقی وای بۆدەچن کە چەندین هۆکاری گرنگی بەڵگەدار هەن  وایان لە پارتی دیموکراتی کوردستان کردوە  بەم بەیاننامە گرنگە مێژووییە هەڵوێستی خۆی لە بارەی بەشداری نە کردن و بایکۆتی خۆی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستاندا رابگەێنێ .هەمان ئەوهۆکارانەش وایان لە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە بە شێوازی ئێستای هەڵبژاردنەکە ڕازی نەبێ و رەتی بکاتەوە لەبەر بێ بەش کردنی دەنگو سەنگی پێکهاتەکانی کۆمەڵگای کوردستانی  ونانەوەی ئاژاوە و مەترسی خستنە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان  بەدانانی چەندین فرتوفێڵ و ئاین وئۆینی ئەلیکترۆنی لە پرۆسەی دەنگداندا هەر لە نێوان کارتی دەنگدەردا تا  جیاکردنەوەی دەنگەکانی نێو سندوق و لیستی تۆماری دەنگدەر تا دوای ناردنی لیستەکان بە شئێوەی ئەلیکترۆنی بۆ بنکەی ناوەند لەبەغدا بەرنامەرێژکراون و بەجۆرێ بەرنامەکراون  لە لایەن هەژموون ودەستی دەرەکی بۆمەبەستی سیاسی وبۆبەرژەوەندی کەسان ولایەنانی مەبەستداردەنگەکان هەژمار بکرێ . ئەم کزی و دزییە  لەسایەی سیستەم وڕژێمی سەپێنراوی سیاسیی دادگایی دیارو سیستەمی سەپێنراوی ئەلیکترۆنی نادیاردا بەجۆرێ جێبەجێ وئامادە کراون بەنهێنی بەرێوەبچێ و بەشێوەیێ بێ  ئەنجامەکانی دوای هەڵبژاردنی 10-6 لە ئایندەدا هەرێمی کوردستان لە پێگە نێو دەوڵەتییەکەی بترازێنێ و ئەوهەرێمەی لە دوای 31ی ئابی 1996 بە بریاری 688 ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پتەوی دامەزراوەتەو ە وهەرلە پەناو سۆنگەی ئەو پریارەش بووساڵی 2014  هاوپەیمانیی نێو دەوڵەتی دژی داعشی لێ هاتە بەر. بۆیە مەبەستی بەغداو تاران ئەوەبوو دوای هەڵبژاردنی 10ی حوزەیران هەرێمی کوردستان  لە پایەو پێگە نێو دەوڵەتییەکە بترازێ وبکەوێتە ژێر رکێفی هەژمونی ناوچەیی و دراوسێ.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرئەو پێگەو بەرپرسیارەتییە سیاسی و مێژوویی وڕۆڵی سەنگینی نیشتیمانییانەی هەیەتی بۆتە سەنگی مەحەک بۆ پرسە چارەنووس سازەکان وبەرژەوەندییە باڵاکانی گەل ونیشتیمان، بۆیە سەرەتا وەک هەنگاوی یەکەم ئەم جۆرە هەڵبژاردنە بێ بنەماو نا یاسایی نا دەستوورییە بەتوندی  ڕەت  دەکاتەوە و بایکۆتی دەکات. ئەوهەنگاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە

بەیاننامە مێژووییەکەی  رۆژی18-3-2024 راگەیاندراوە فرە پەیامە  هەرئەو هەنگاوە ناگرێتە خۆی بەڵکو لە نێو هەمان بەیاننامەدا پەیام و هەنگاوی دووەمی  

پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەگرێتە خۆی کە بە ڕوون و ڕەوانی وئاشکرا گۆیی وبە بوێری داوا لە سیستەمی حکومڕانی بەغدا دەکات گەرداوا و مەرجە نیشتمانییەکانی بۆ بەشداربوونی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی کوردستاندا بۆ نێتەوە دی وماف و شایستە دەستوورییەکانی  پێکهێنان و دامەزراندنی حکومەتی عێراق لە دوای 2003 کە لەسەرەوە بەندبووە و خۆی لە ( هاوبەشی ، سازان ، هاوسەنگی ) دەبینێتەوە دەستەبەرنەکرێتەوە هەربە بنەما وبچینەیی وەرنەگێرێن وهەرسێ بنەماکە هەربێ بایەخ و پشگوێ بخرێن وەلا بنێرن، ئەوا پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەواوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەکشێتەوە.

ئێمە ئەوە دێنینەوە بیرتەواوی عێراق وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دراوسێ لەوانەوە  ئێران، کەوا ئەوە هەرێمی کوردستان بوولە ساڵی 1991وە بەرلە حکومەتی تازەی عێراق بە 11ساڵ خاوەن کیانی دەوڵەتی وسیستەمی حوکمڕانی پەرلەمانی خۆیەتی ، ئەوە سەرۆک مەسعود بارزانی بوولە رۆژی 22ی ئاداری ساڵی 1991 خاوەنی هزر و بیروداهێنانی هەڵبژاردنی دیموکراسیانەی  پەرلەمانی بوو، ئەوە سەرۆک وفریادرەسی کوردستان مەسعود بارزانی بوو لە دوای کشانەوەی داموودەزگای دەوڵەتی لە لایەن حزبی بەعسی شکست خواردوو، نەیهێشت شارەکانی ئەوسای ناوچەی جارانی  ئۆتۆنۆمی (هەولێر،سلێمانی،دهۆک) بۆشایی ئیداریان تێ بکەوێ ئاژاوە وپەشێوی سیاسیی وکارگێری بەرێوەبردن دروست ببێ، بەڵکو بە پێشنیاری بەرێزیان و داواکردن لە سەرکردایەتی سیاسیی بەرەی کوردستانی و لەجەماوەرو خەڵکی ڕاپەریوو کرد قۆناغی تازەی خەباتی مەدەنی شارستانی بێننەدی و کوردو کوردستان لە قۆناغی دەسەڵاتی شۆڕشگێڕییەوە بگوازنەوە بۆقۆناغی شەڕعیەت و دەسەڵاتی یاسایی پەرلەمانی.  لێرەدا رۆڵی سەرۆک بارزانی تیایدا هەرە کاراوباڵا وکاریگەرودیاروبەرچاوە تا چەسپاندن وبەیاساکردنی هەڵکردنی  ئاڵای کوردستان بە شێوەی یاسایی لەسەر دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستاندا ودواتر لە  راگەیاندنی سیستەمی فیدڕاڵی بۆ کوردستانی عێراق لە برێتی ئۆتۆنۆمی.

بۆیە بە هەموو پێوەرێک ئەودوو خاڵەی لە  بەیاننامەکەدا ئاماژەیان پێدراوە بۆخۆ دەرخستن ونمایشکردن وتۆمارکردنی قارەمانیەتی وبوێری وهەڵوێستی ڕاگوزاری کاتی نییە تا دەستکەوتی تەسکی  سیاسیی حزبی لێ بێتە بەرهەم ،بەڵکو  پەیامی فەرمی بوێری وئاگادارکردنەوەی پێشوە ختەیە بۆ گۆڕان و وەرچەرخانی خەباتی سەردەمیانە لەدوای راگەیاندنی پرۆسەی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆی لە ساڵی 2017 دایە  بەمەبەستی رێگری کردن لەوەی جارێکی تر جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان سەرهەڵبداتەوە لەلایەن هزرو ئەقڵیەتی دەسەڵاتدارانی عەرەبی عێراقی . بوونی ئەو مەترسییە تا ساتی دەرچوونی بەیاننامەکە لە 18-3-2024 دا لە نیەت و مەرامی بەغدای باخچەی پشتەوەی تاران دەبینرێ کە خۆی لە بڕینی مووچەوبودجە وشایستەی دەستووری وپەکخستن و جێ بەجێ نەکردنی بریارو  رێککەوتەکان لە لایەن بەغداوەو نەمانی بنەمای پێکهێنانی دەوڵەتی تازەی عێراقی  لە 2003وەدەبیننەوە و بنەما دەستووری ویاساییەکان  دەبنە جێگرەوە بۆئەو دووناو

 نیشانە تازەیەی جینۆسایدکردن وخۆیان لەوە دەبینەوە بریتی دەبن لە(پەیڕەوکردنی سیاسەتی برسیکردن وئەویتریش جینۆسایدکردنی هەرێمی کوردستان بە یاسایی و بریاری دادگایی بێ بنەمای دەستووری ویاسایی).

ئێستا هەرلەڕۆژی 18-3-2024 وە دوای بەدەنگەوە هاتن و تێگەیشتن لە مەبەست وبەهەند هەڵگرتنی ناوەرۆکی پەیامەکان لەلایەن یۆنامی وئەمریکا پاشان لەلایەن  

 پارت وهێزە شیعەکانی بەغدا مەترسی ولێککەوتەکانی پەیامەکانی نێوبەیاننامە

 مێژووییەکەعەجمان وئۆقرەیانی لێ بڕیوون وتەواوناوەندە سیاسییەکانی شلەژاندوە  سەردانی ئاشکراو نهێنی بەرپرسانی بەغدا بۆلای سەرۆک مەسعود بارزانی ئەوراستیەیان پشتراستکردەوە، لەوانەش سەردانی خاتوو ئەلینا ڕومانسکی بالیۆزی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆڵای سەرۆک بارزانی لە پێناو دۆزینەوەی رێگا چارەیەک و دەرهێنانی عێراق لە گێژاو تەکژە و ئایندە نادیارەی بەردەمی .

لە رۆژی یەکەمی جەژنی نەورۆزەوە  بەغدا باشتر بە خۆکەوتوە و لە تاران باشتر لە دەرهاویشتە ومەترسییەکان تێ تێگەیشتوە  گەیشتۆتەو ئەوراستییەی کەوا ئەوەی لێ دەقەومێ بەغدا و پرۆسەی سیاسیی وحکومەتەکەی شیاع سودانی شیعەکانە بەر لە تاران، بۆیە وا خەریکە هەنگاوی ئەرێنی بنێ وبۆ ئاسایی کردنەوەی باردۆخە  شڵەژاوە بەمەبەستی دوورکردنەوە و رزگارکردنی بەغدا لە لێدانی دوابزمار لە تابووتەکەی.

 لە کاتێکدا  سەرۆک مەسعود  بارزانی بە جۆرێک تۆپەکەی خستۆتەوە یارگای ئەوان و بە جۆرێک بەغدای خستۆتە  نێو دوو کەوانەی داخراوی قەتیس ماو،   هەموو پلان وپیلانگێرییەکانیشی دژی قەوارە و ئایندەی هەرێمی کوردستان   

 پوچەڵ کردۆتەوە و بواری خۆدزینەوە و پشتگوێ خستن وکات بەسەربردن و دواخستنی بۆ بەغدا نەهێشتۆتەوە، لەئەگەری جێ بەجێ نەکردنی تەواوی داوا و  مەرجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دا  ئەوە سەرۆک مەسعود  بارزانی قسەی کۆتایی دەکات.

هەولێر 22-3-2024   

 

 

 

 

 

 

Top