ئالنگارییەكانی ئاسایشی نیشتمانی كتێبی دووەمی بازنەی گفتوگۆ

ئالنگارییەكانی ئاسایشی نیشتمانی  كتێبی دووەمی بازنەی گفتوگۆ

 

 

ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ

د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەش و سەرپەرشتیاری بازنەی گفتوگۆ

 

عەبدولڕەزاق عەلی

شڤان حەمدی

 

پ.د.نەزاكەت حسێن

د.جەلال ئەحمەد

فەرهاد محەمەد

 

ڕۆژی 10ی ئاداری 2024، بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بازنەی گفتوگۆ ڕێوڕەسمێكی بۆ دابەشكردنی كتێبی دووەمی بە ناونیشانی «ئالنگارییەكانی ئاسایشی نیشتمانی» بەڕێوە برد.

لە دەستپێكی ئەم ڕێوڕەسمەدا، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، وتاری بەخێرهاتنی میوانانی پێشكەش كرد و، هەڵوەستەی لەسەر كۆی ڕووداوەكانی مانگی ئادار كرد و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ڕووداوەكانی ئەم مانگە ڕووداوی گەورەی سەركەوتن و كارەساتیشن كە بەسەر ئەم میللەتە هاتووە. ڕووداوی ڕاپەرین و ئازادكردنی كوردستان و، ڕووداوی پیلانە شوومەكەی 6ی ئاداری جەزائیر لە دژی گەلی كوردستان، ڕووداوی گەورەی وەك ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار و هاوكات ئازادكردنی شاری هەولێر، ڕووداوی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، ڕووداوی ئازادكردنی شاری كەركووكی دڵی كوردستان و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا یادی ڕووداوە گەورەكەی كۆڕەوە ملیۆنییەكەی خەڵكی كوردستان دەكەینە. جەختی لەسەر ئەوەش كردەوەكە تێكڕای ڕووداوەكانی ناو ئەم بۆنە و یادانە بوون بە پەرەگراف و دەق و گەورەیی ئەم نیشتمانەمان فێردەكەن و پێمان دەڵێن: «هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێبازی بارزانی ئایكۆنی بەهێزن و هیچ هێزێك ناتوانیت لاوازیان بكات».

لە پەیڤێكی دیكەدا بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ئاماژەی بەوە كرد «ئێستاش بە هەمان گڕ و تین و بڕوابوونمان بە ڕێبازی بارزانی و پەندوەرگرتن لە ڕووداوەكان پێ دەنێینە قۆناغێكی گرنگ، كە ئەویش قۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەكانە و پانێڵی «ئالنگارییەكانی ئاسایشی نیشتمانی». لە ڕێوڕەسمی دابەشكردنی كتێبەكە پێشكەش دەكرێت. باسی ئەوەشی كرد كە پلاتفۆرمی بازنەی گفتوگۆی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەیە كە وەك ئۆرگانێكی سەربەخۆی ئەم بەشە لە سەرەتای ساڵی 2023 دامەزراوە و، هەموو مانگێك پرس و مژارێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و باری گوزەرانی خەڵك دەكەینە بابەتێك بۆ گفتوگۆ و بیروڕای جیاوازی سیاسی و بیروبۆچوونی نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی بۆ كۆ دەكەینەوە و بە ئازادانە و ڕاشكاوانە گفتوگۆی لەسەر دەكەین و، جیاوازییەكان كۆ دەكەینەوە بۆ ئەوەی میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی ئەم نیشتمانەی خۆمان بدۆزینەوە و، پاشانیش هەر شەش ئەڵقەی ئەم گفتوگۆیانە لە دوو كتێبدا بە زمانی كوردی و عەرەبی چاپ دەكەین و دابەشی دەكەین. لە وەرزی یەكەمی بازنەی گفتوگۆ، كتێبێكمان چاپ كرد بە ناونیشانی «گفتوگۆ لەگەڵ ناڕەزاییەكانی خەڵك»، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە خەڵك سەنتەری تێگەیشتنی ڕێبازی بارزانییە، خەمی خەڵك بیركردنەوەی هەرە ڕۆشنی پارتی دیموكراتی كوردستانە و ئێمەی فێركرد، ئەو پەیڤە بەرزەی مستەفا بارزانی پیادە بكەین كە دەڵێت: «چەند مەزنە مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت».

كتێبی وەرزی دووەمی بازنەی گفتوگۆ كە ئەمڕۆ هەموومانی كۆكردووەتەوە، بریتییە لەم ناونیشانە سەرنجڕاكێشە «ئالنگارییەكانی ئاسایشی نیشتمانی». ئێستا هەرێمی كوردستان لە كوێیە و بۆچی ئەم هەرێمە بە ئامانج دەگیرێت و بە شێوازی جیاواز شەڕی لەگەڵ دەكرێت؟ ئەم پرسانە بەڕێزان لە پانێڵی ئەم مەراسیمە زیاتر هەڵوەستەی لەسەر دەكەن.

دوای ئەم وتارە، پانێڵی بازنەی گفتوگۆ دەستی پێكرد، كە بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد ڕەئووف ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداری دیاری كوردستان بەشدارییان تێدا كرد و زۆر بە چڕی و ڕاشكاوانە لەسەر گرنگیی گفتوگۆ بۆ ئێستای كوردستان و ئەو ئالنگارییانەی ڕووبەڕووی ئاسایشی نیشتمانیمان دەبنەوە گفتوگۆیان كرد.

دوای ئەم پانێڵە خەڵاتی ڕێزلێنان بە بەشداربووانی پانێڵەكە و بەڕێوەبەری پانێڵەكە بەخشرا و، لە كۆتایی ڕێوڕەسمەكەشدا خەڵاتی «ڕێزنامە»ی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەم بەڕێزانە پێشكەش كرا:

 

 

 

گفتوگۆی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و مەترسییەكانی كە ئەم بەڕێزانە بەشدار بوون:

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

مامۆستا جەلال خەیلانی، جێگری سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئیسلامی لە كوردستان.

دادوەر بەشدار مەجید، ئەندامی دەستەی مافپەروەرانی كوردستان.

پ.د.یوسف حەمەساڵح مستەفا، پڕۆفیسۆری دەروونزانی لە زانكۆی سەڵاحەددین.

د.ئیبراهیم ڕەمەزان، سەرۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و هوشیاری دژی ماددەی هۆشبەر لە كوردستان.

پ.د.تاڤگە عەباس بوستانی، مامۆستای یاسا لە زانكۆی سەڵاحەددین.

دڵشاد ئەنوەر، توێژەر و تایبەتمەند لەسەر ماددەی هۆشبەر و ڕۆژنامەنووس لە ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا.

د.محێدین حەسەن، مامۆستای یاسا لە زانكۆی سەڵاحەددین.

ئاشنا قادر، توێژەر لە سەنتەری توێژینەوەی فەرەنسی لەسەر عێراق.

پەیام فەتحوڵا ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازی.

 

گفتوگۆی ئیسلامی سیاسیی و مەترسیەكانی لەسەر كلتوور و ناسنامە، ئەم بەڕێزانە بەشداربوون:

د.بەشیر حەداد، سیاسەتمەدار و پسپۆڕ لە شەریعەت و هزری ئیسلامی.

د.فاروق ڕەفیق، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لە فەلسەفە.

ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و پسپۆڕ لە هزری ئیسلامی سیاسی

د.نازناز محەمەد قادر، پسپۆڕ و تایبەتمەند لە مێژوو و مێژووی نەتەوەییمان.

د.سۆران سێوكانی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لە هزری ئیسلامی سیاسی.

د.عەرەفات كەرەم، پسپۆڕ لە بەراوردكاریی ئایینەكان و هزری ئیسلامی سیاسی.

 

 

 

 

گفتوگۆی ڕیفراندۆم و هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم بەڕێزانە بەشدار بوون:

پەخشان زەنگەنە، سیاسەتمەدار و كادری پێشكەوتووی حزبی شیوعی كوردستان.

ڕۆمیۆ هەكاری، سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بیت نەهرێن.

ئاسۆ كەریم نووسەر و ڕووناكبیر.

هەڵكەوت عەبدوڵڵا، نووسەر و ڕووناكبیر.

د.ساحب قارەمان مامۆستای زانكۆ.

كەرخی ئاڵتی بەرماخ سەرۆكی بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان

سەڵاح فەیلی، پێشمەرگەی دێرین و سیاسەتمەدار.

 

 

 

گفتوگۆی هەرێمی كوردستان و شەڕی ئابووری ئەم بەڕێزانە بەشدار بوون:

د.عەبدولحەكیم خەسرەو، بەرپرسی فەرمانگەی بەدواداچوون و هەماهەنگیی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

د.هومام ئەلشەمماع، ئوستادی ئابووری و ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕیی بانكی كوردستان.

سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان.

هۆزار تۆفیق، ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی.

حسێن كوردنەژاد، ئەندامی ئەنیستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدانی كوردستان.

 

 

 

 

گفتوگۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و كۆتای پێكهاتەكان، ئەم بەڕێزانە بەشدار بوون:

سەربەست ئامێدی، سەرۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق.

مونا قەهوەچی، سكرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.

ئەكەد موراد، نوێنەری بزووتنەوەی ئاشووری.

داود هوهان داود، سەرۆكی لێژنەی كارگێڕیی نەتەوەی ئەرمەن لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

یاسین حەمە عەلی، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان.

هێمن ئەسكەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.

هاوار محەمەد یوسف، وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان.

هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان.

د.بارزان جەوهەر، مامۆستای زانستی سیاسی لە زانكۆی سەڵاحەدین هەولێر.

 

 

 

 

گفتوگۆی گۆڕینی دیموگرافیا و مەترسییەكانی لەسەر ناسنامە و خاك، ئەم بەڕێزانە بەشدار بوون:

حەسەن ئەمین شێخانی، مامۆستای زانكۆ و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان.

پ.د.محەمەد شوانی، كۆمەڵناس و مامۆستا لە كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەددین- هەولێر.

عارف تەیفوور سەردار، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ڕێبوار تاڵەبانی، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ماددەی 140.

پ. كەیوان ئازاد، پسپۆڕی مێژوو و مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی.

پ.د. خەلیل ئیسماعیل، مامۆستای جوگرافیا لە زانكۆی جیهان – هەولێر.

بەشار كیكی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و پەرلەمانتاری خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

 

ئالنگارییەكانی ئاسایشی نیشتمانی  كتێبی دووەمی بازنەی گفتوگۆ
Top