سەرۆکی حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت
لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات و دەڵێت ، هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باشتان بۆ دەخوازم .
له نامه‌كه‌دا هاتووە ؛ جه‌ژنى نه‌ورۆز سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه، هیوادارم له‌پێناو ئارامى و ئاشتى ناوچه‌كه ، هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولامان به‌هێزتر بێت.