سکرتێری گشتیی ناتۆ داوای لە ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن

سکرتێری گشتیی ناتۆ داوای لە ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن

 ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ کە بە سەردانێکی فەرمی لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیایە، داوای لە ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نیکۆڵ پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان، ستۆڵتنبێرگ ڕایگەیاند، سەقامگیری لە باشووری قەفقاز بۆ ئاسایشی ئەوروپاش گرنگە.

گوتیشی: ئەرمینیا و ئازەربایجان دەرفەتێکیان بۆ ڕەخساوە کە ئاشتییەکی بەردەوام لەو ململانێیانەدا دروست بکەن کە ساڵانێکە بەردەوامە. بۆیە داوا لە هەردوو وڵات دەکەم بگەنە ڕێککەوتنێک کە ڕێگە خۆش بکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و ئاشتییەکی بەردەوام بۆ گەلەکەتان.

پاشینیان هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ستۆڵتنبێرگ بۆ یەکەمجار سەردانی ئەرمینیای کردووە و ڕایگەیاندووە، کە ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەرمینیا و ناتۆ، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەرمینیا بایەخ بە سیاسەتی بەهەرێمبوونی خۆی دەدات، گوتی کە پەیوەندی تایبەت لەگەڵ ئێران و جۆرجیا بۆ ئەوان زۆر گرنگە و هەر جۆرە هاوکارییەکی ئەرمینیا ناتوانرێت ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە بکرێت.



گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top