کە(( پــــارتـــی)) بڕیار دەدات کورد پەروەران دلیان پێ خوشە ، ناحەزانی کورد ترسیان لێ دەنیشێت

کە(( پــــارتـــی)) بڕیار دەدات کورد پەروەران دلیان پێ خوشە ، ناحەزانی کورد ترسیان لێ دەنیشێت

پارتی بە تەمن و بیرۆکە و سیاسەت سەدەیەک لە پێش هێزەکانی تری هەرێمی کوردستان و عێراقەوەیە بۆیە کە بڕیارێک دەدات بێجگە لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو هێزە ، خەلکی کورد پەروەر کە پارتیش نیین دلیان بەو بڕیارە خوشە چونکە دەزان کە هیچ بڕیارێکی ئەم هێزە کاریگەرە بەبێ تێپەر بۆنی فلتەری نشتیمان پەروەران بڕیارێک نادرێت هەربۆیەش نا حەزانی کوردستان ترسیان لێ نیشتووە لە بەرامبەر بێدەنگی پارتی و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی جا ئەگەر کاربگاتە ئەوەی پارتی بڕیار بدات ، ناحەزان هێزیان لە جەستەیان دەبڕێت و دەزانن کە پیلانەکانیان لە دژی کوردستان سەرناگرێت و پارتی پیلانەکانیان وەک ئاگر لە جەستەیان بەردەدات ، ئەو بڕیارەی ئەمرووی مەکتەبی سیاسی کە بەژداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناکەن ئەمە گەورەترین دەستکەوت و سەروەرییە بۆ کوردستان و، وەلامێکی کەمەر شکێنی ئەو لایانا سیاسیەن کە دەیانویست لە ژێر فشاری بەناو یاسا و بە بڕیارە نا دەستوریەکانی دادگای فیدرالی عێراق ئیرادەی خویان بەسەر گەلی کوردستاندا بسەپێنن
لە مێژووی پڕ سەروەری پارتیدا بۆیەک جار پارتی لە ژێر فشاری لایەنێک یان دەوڵەتێک بچوکترین موساومە لە مافی گەلی کورد نە کردووە دلنیام لە ئایندەش هەمان هەلوێستی پێشوتری دەبێت چونکە ئەم پارتە هەڵقوڵاوی ئازاری نەتەویەکی ستم دیدە و ژێر دەستەیە ، یەکەم پارتی کوردیە لە سەدەی ڕابردوودا سنوری ناوچەگەری تێپەڕێنێت و باڵ بەسەر تەواوی کوردستانی باشور بکێشێت و داوای مافی گەلەکەی بکات

Top