بڕیاری دادگای باڵی فیدراڵَی، بازێك بە سەر دەستوردا (بەشی دووەم)

بڕیاری دادگای باڵی فیدراڵَی، بازێك بە سەر دەستوردا (بەشی دووەم)

وەک ئاشکرایە بەشێک لە هەر دەستوورێک بریتییە لە دیاریکردنی پەیوەندیی نێوان دامەزراوەکان و هاووڵاتییان کە بەشێوەیەکی سەرەکی خۆی لە سنووردارکردنی دەسەڵاتەکان لەهەمبەر مافە سرووشتییەکانی هاووڵاتیدا، یان ئەرک و پابەندییەکانی دامەزراوەکان لە فەراهەمکردن و مسۆگەرکردنی ئەو مافانەی هاووڵاتییاندا دەبینێتەوە. بەوپێیەی کە هەرێمی کوردستانیش قەوارەیەکی دەستوورییە و لە دەستووری ساڵی 2005ی ئێراقدا ماف و ئەرکەکانی دیاریکراوە، هەموو ئەو مافانەی هاووڵاتییان، چ وەک تاک و چ وەک گرووپ (بەپێکهاتەکانیشەوە) کە لە دەروازەی یەکەم و دووەمدا هاتوون، پابەندییان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و هاووڵاتییان لە هەرێمدا لێی بەهرەمەند دەبن. ئەوەی کە پەیوەندی بە بابەتەکەمانەوە هەیە، ئەم ماددە و بڕگانەی خوارەوەی دەستوورەکەن:
لە دەستووری کۆماری ئێراقی فیدراڵَدا لە ساڵی 2005 سەبارەت بە مافەکانی پەیوەست بەیەکسانی و بەشداریکردن لە حوکمڕانیدا بەوشێوازە ئاماژەی پێکراوە:
ماددەی (14): ئێراقییەکان، بەبێ جیاوازیکردن لەسەر بنەمای ڕەگەز یان نەتەوە یان بنەچە یان ڕەنگ، ئایین، مەزهەب یان باوەڕ و بیروبۆچوون یان باری ئابووری و کۆمەڵایەتی، لە بەردەم یاسادا یەکسانن.
مادەی (16): دەرفەتی یەکسان مافێکی مسۆگەرکراوی هەموو ئێراقییەکانە، دەوڵەتیش گەرەنتی کار بۆ بەدیهێنانی ئەمە دەکات و ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ بەدیهێنانیشی دەگرێتەبەر.
هەر لە سەر ئەو بنەمایەشەوە لە یاساكانی هەرێمی كوردستاندا جێگیر كراون:
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌:
(مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق له‌ سه‌د و یازده‌ ئه‌ندام پێك دێت).

كەواتە شتەك بە نادەستوریبوونی پێكهاتەكان بوونی نییە لە لایەمی ترەوە كە لە بریارەكە دادگای فیدرالی دا هاتووە:
یەکەم - نادەستووری بوونی دەستەواژەی (یازدە) کە لە ماددەی یەک لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢، هەموار کراوەتەوە بۆ خوێندنەوە بەم شێوەیە (پەرلەمانی کوردستان لە سەد ئەندام پێکدێت).
هەر وەها لە بریارە كەدا هاتووە"
دووەم - نادەستووریبوونی دەستەواژەی (بەپێی بڕگەی چوارەمی ماددەی 2ی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ژمارە 11ی ساڵی 2007 تا پێکهێنانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ کوردستانی عێراق) کە لە مادەی (شەشەم)دا هاتووە دووبارە/یەکەم) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە 1) بۆ ساڵی 1992، هەموارکرایەوە بەجۆرێک کە دەقەکە بەم شێوەیە بێت: (یەکەم - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەگرێتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئاماژەی پێکراوە لەم یاسایەدا بۆ سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمان) و نادەستووریبوون (بڕگەی چوارەم)ی مادەی (شەشەم دووبارە).

*سەرچاوەكان:
------دەستوری هەمیشەیی عێراق بۆ سالی 2005
------یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢، هەموار کراو
-------چوارچێوەی یاسایی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان-ئێراق-د.چواس حەسەن

شرۆڤەیەکی یاسایی بۆ
بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی و کورسی پێکهاتەکان-بەشی (1)

Top