بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت 5 کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا ، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی ویلایەتی ڤێرجینیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە فڕۆکەیەکی تایبەتی دوو بزوێنەر بە ناوی "IAI Astra 1125" لە ناوچەی بێث لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا کەوتە خوارەوە.
بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکە تایبەتە ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ڕایگەیاند، کە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لە ڕووداوەکە لەگەڵ دەستەی سەلامەتی گواستنەوەی نیشتمانی ئەنجام دەدات.
گوڵان: سەردار خەلیل