گرفتی دارایی بەرۆكی یانەی ڕواندز بەرنادات

گرفتی دارایی بەرۆكی یانەی ڕواندز بەرنادات

گرفتی دارایی بەرۆكی یانەی ڕواندز بەرنادات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ڕواندز ئەم وەرزە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بە بارودۆخێكی دژاوردا تێپەر دەبێت، هەرچەندە لە كۆی ئەنجامدانی 12 یاری لە خولەكە نەیتوانیوە ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات لە خولەكە، لە كۆی هەر 12 هەفتەكە تەنیا دوو سەركەوتنی بەدەست هێناوە و پێنج یەكسان بوون و پێنج شكستی بەدەستهێناوە، خاوەنی 11 خاڵە، یانەكە بۆ ئەم وەرزە دەیەوێت هەوڵی مانەوە بدات لە خولی پلە یەكی كوردستان، لەم بارەشەوە سەرهەد حاجی سەلام سەرۆكی یانەی وەرزشی ڕواندز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم وەرزە لە چاو وەرزی ڕابردوو زۆر باشترین لە ریزبەندی یانەكان لە پلەی دوازدەین و پێنج خاڵ دوورین لە دابەزین، بەڵام لە ڕووی دارییەوە زۆر وێرانین بارودۆخمان خراپە و چەند ڕۆژێكە تێپەریوە مووچەی یاریزانانی یانەكەمان نەداوە، تەنیا گرفتی ئێمە باری داراییە ئەگەر نا لە ڕووی ئاستەوە زۆر باشین، لە بارەی هاوكاری كردنی یانەكەش گوتی" نزیكەی سەدا 30ی مەسروفی تیپەكەمان ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران دابینی كردوە بۆمان، ئەوەی تریشمان بە قەرز دابین كردوە، قەرزاری خەڵكین، دەمانەوێ ئەم وەرزە بمێنینەوە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، خولی پلە یەكیش خولێكی دوور و درێژە پێویستی بە پارە دەبێت بۆ ئەنجامدانی یارییەكان، ئەوەی لەسەرمان بێت كەمتەرخەمی ناكەین بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین خزمەت بە یانەی وەرزشی ڕواندز بكەین لە هەموو ڕوویەكەوە.
كارزان كانەبی

Top