ڕاپۆرتی مەیدانیی بازنەی گفتوگۆ   ململانێی حزبە سیاسییەكان بووەتە نەهامەتی و كارەسات بۆ خەڵك و قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان

ڕاپۆرتی مەیدانیی بازنەی گفتوگۆ     ململانێی حزبە سیاسییەكان بووەتە نەهامەتی و كارەسات بۆ خەڵك و قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان

 

 

بەمەبەستی وەرگرتنی ڕای سیاسەتمەدارانی حزبە سیاسییەكانی كوردستان و دەستەبژێری ئەكادیمیست و ڕووناكبیرانی كوردستان، بازنەی گفتوگۆ بە هاوكاریی كەناڵە تەلەفزیۆنەكانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (قەڵات-هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان) لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستان، ڕاپۆرتێكی مەیدانییان ئامادە كردبوو، كە تیایدا چەندین سیاسەتمەدار و دەستەبژێری ئەكادیمیست و ڕووناكیر لەسەر ئەم پرسە هەستیارە (ململانێی حزبی و ئایندەی هەرێمی كوردستان) لێدوانیان بۆ ڕاپۆرتەكەی بازنەی گفتوگۆ دابوو.

ئەوەی لەم ڕاپۆرتە مەیدانییەدا بووەتە خاڵی هاوبەش و كۆكەرەوەی تەواوی بۆچوونە جیاوازەكان، بە بۆچوونی حزبە سیاسییە جیاوازەكانەوە، ئەوەیە چیتر هەستیاریی ئێستای بارودۆخی هەرێمی كوردستان و باری شڵەژاوی شەڕ و كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەرگەی ئەم ململانێ ناتەندروستە بێباكانەی حزبە سیاسییەكانی كوردستان ناگرێت و، هەمووان بەتایبەتی حزبە سیاسییەكان، ئەوە ناشارنەوە كە خەڵكی كوردستان بەوانەشی كە ئەندامی حزبە سیاسییەكانن، بە ڕاددەیەك تووڕە و بێزارن لەم ململانێیە، كە ڕایەكی گشتی هاتووەتە ئاراوە و دەبێت حزبە سیاسییەكان بەخوداچوونەوە بكەن و دەستەبەرداری ئەم ململانێ سیاسییە ناشیرین و ناتەندروستە ببن.

Top