چــەنــد ســـەرە قەڵەمێک لەسەر دادگای فیدڕاڵی.
دادگای فیدڕاڵی هەر دەڵێی دادگایەکە تەواو دژی هەرێمی کوردستان و قەوارە دەستووریەکەی درووست بووە ، ئامانج لێی نەهێشتن و لاواز کردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە ئەو دادگایە دادگایەکە و کۆنتڕۆڵەکەی لە دەستی ووڵاتێکی ئیقلیمیه .
دادگای فیدڕاڵی بڕیاری بە بازنەبوونی هەرێمی دەرکرد کە ئامانج لێی دابەشکردنی هەرێمه بۆ چوار بازنە واتا دابەشکردنی هەرێم بۆ چوار پارچە و لاوازکردن و دانانی تۆی خیانەت و دوو بەرەکی لە نێوان لایەنەسیاسیەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان.
دادگای فیدڕاڵی دەست بۆ نەهێشتنی ١١کورسی پێکهاتەکان دەبات ئەو پێکهاتەنەی کە ژیانیان و کەڕامەتیان لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە و ڕێزیان لێدەگیرێت و هەرێم بۆتە لانەی پێکەوە ژیانینەتەوەکان و ئاینەکان بەڵام لە عێڕاق کەڕامەت و ژیانیان پارێزراو نیە و خەڵک لە عێڕاق کۆچ دەکەن بۆ هەرێم بەهۆی بێ ڕێزی و سووکایەتێ پێکردنیان.
دادگای فیدڕاڵی لە ڕێگای مووچەوە دەیەوێت تەعریبی ئەقڵی و فکری مووچە خۆرانی هەرێم بکات کە دڵێت نابێت ڕاستەوخۆو مووچە بۆ حکومەت بنێردرێت و ئەو دابەشی بکات کە ئەم بڕیاره تەواو پێچەوانەی دەستووری عێڕاقی فیدڕاڵە .
دادگای فیدڕاڵی دەڵێت نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ووڵاتان نادەستووریە دەبێت هەڵوەشێتەوە ، نازانێت لە ڕووی پەیوەندیه سیاسی و دیبلۆماسی و ئابووری هەرێم پێشەنگە لە زۆربەی هەرە زۆری ووڵاتانی ناوچەکە نموونەش لە داڤۆس و لووتکەی حکومەتکان لە قەتەڕ و ناردنی بانگێشت بۆ سەرۆک وەزیرانی کوردستان .