ســـەرۆك بـــارزانـــی: لەگەڵ سەرۆكی ئەرمینیا گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان كرد
سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە سەرۆكی ئەرمینیا كرد و پەیامێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەیان بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/2/2024، سەرۆك بارزانی، پەیامێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە بارەگای بارزانی پێشوازیم لە ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆكی ئەرمینیا كرد."
سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەش دا: "گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان كرد."