(بارزانی نه‌مر) ڕێبه‌ری قوتابخانه‌ی مه‌زنی فه‌لسه‌فه‌ی كوردایه‌تی

(بارزانی نه‌مر) ڕێبه‌ری قوتابخانه‌ی مه‌زنی فه‌لسه‌فه‌ی كوردایه‌تی


كاتێ باس له‌ كه‌سایه‌تی(بارزانی نه‌مر) ده‌كرێ، باس له‌ مرۆڤێكی مه‌زن ده‌كرێ كه‌ سه‌رجه‌م ژیانی و ته‌مه‌نی خۆی له‌ پێناو خه‌بات و كوردایه‌تی وشۆڕشی كورد به‌خشی.(مسته‌فا بارزانی نه‌مر) وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ئازارو هه‌لكه‌وتووی كاروانی ڕزگاریخوازی كوردستان ڕێبه‌ری قوتابخانه‌یه‌كی مه‌زنی فه‌لسه‌فه‌ی خه‌بات و كوردایه‌تییه‌،كه‌ تا ئه‌مڕۆش و له‌ ئاینده‌شدا رۆله‌كانی گه‌لی كورد سوود له‌وانه‌و په‌ند و ئامۆژگاری. ڕێنوێنییه‌كان بنه‌ماكانی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ مه‌زن وه‌رده‌گرن كه‌(بارزانی نه‌مر) دای هێناوه‌. ژیان(بارزانی)هه‌میشه ‌تێكه‌ڵ به‌ خه‌بات وشۆڕش بووه‌ هه‌میشه‌ هزر و بیری به‌لای ئه‌وه‌ داچووه‌ كه‌ گه‌لی كورد له‌ سته‌م و جه‌ور و چه‌وساندنه‌وه‌ رزگار بكات بۆیه‌ سه‌ر تاپای ژیانی خۆی خسته‌ خزمه‌ت شۆڕشی گه‌لی كورده‌وه‌.
به‌شداری كردنی(بارزانی)له‌ تاقی لاویه‌تیدا له‌ شۆڕشی بارزانی زێتر هه‌ستی كوردایه‌تی بزواند و قاره‌مانانه‌ تر كه‌وته‌ خۆ بۆ به‌ره‌ڤانی كردن له‌گه‌لێكی هه‌ژار وسته‌مدیده‌ی وه‌ك گه‌لی كورد.هه‌روه‌ها هه‌لوێستی(بارزانی نه‌مر)دوای روخانی كۆماری مه‌هاباد و له‌كاتی داستانه‌ میژووییه‌كی په‌ڕینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیدا له‌ رووباری (ئاراس) رزگار كردنیان له‌ نێو گه‌رمه‌ی ئاگر و شه‌ڕ و هێرشی فڕۆكه‌ی دوژمنان و سه‌رماو سۆڵه‌ی به‌فرو باران و برسیه‌تی و تێنوه‌تی و سه‌ختی و دژواریه‌كانی تر كه‌ كه‌سایه‌تی بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی_ سیاسی_ئازا و وربین وخۆڕاگر به‌رجه‌سته‌ كرد كه‌ تا ئیستاش ئه‌م داستانه‌ بووه‌ته‌ نموونه‌ی داستانه‌ زیندووه‌كان له‌ مێژووی شۆڕش وشه‌ری پارتی زانیدا.لێره‌دا بواری ئه‌وه‌مان نییه‌ به‌وردی و به‌ درێژییه‌وه‌ باس له‌ داستانی رووباری ئاراس بكه‌ین.به‌ڵام هینده‌ ده‌لێین كه‌ ئه‌م داستانه‌ مه‌زن و مێژووییه‌ رێزه‌وی كاروانی رزگاریخواز و چاره‌نووسی گه‌لی كوردی له‌ قۆناغێكه‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ قۆناغێك گواسته‌وه‌ بۆ قۆناغێكی تر..
داستانی رووباری ئاراس وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ بوو له‌ مێژووی سیاسی گه‌لی كورد كه‌ بارزانی نه‌مر له‌ قاره‌مان و رێبه‌رو سه‌ركرده‌ و سه‌ر قافله‌چی زرنگی ئه‌م كاروانه‌ دا ئه‌ندرێ كه‌ له‌ ناهه‌موار ترین رۆژگاردا توانی به‌خۆی زێتر(500)پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ربلندی خۆیان نیشان به‌ دوژمنان و ناحه‌زانی كورد درێژه‌ی پێدراو ئاگری خه‌بات و كوردایه‌تیش به‌خۆشتر بوو.كاتی ده‌لێن بارزانی نه‌مر خاوه‌ن قوتابخانه‌یه‌كی مه‌زنی فه‌لسه‌فه‌ی كوردایه‌تی بوو.ده‌بێ ئه‌و هه‌موو راستی و حه‌قیقه‌تانه‌مان له‌به‌ر چاو بێ ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی و خه‌بات و هه‌ڵوێست و هزر و بیر ره‌وشت و ئاكاری ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ن.له‌ رووی سه‌ربازی،سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تی،ئایین،رۆشنبیری و...هتد.هوشیاری و زیره‌كی و دوربین و واقغ بین له‌ نێو ئه‌زموونه‌كان ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ ده‌دره‌وشانه‌وه‌.بۆیه‌ هه‌موو كه‌سێكی ده‌ور به‌ری بارزانی گوێ له‌ قسه‌ر ئاخافتن و په‌ند و بۆ نموونه‌ بارزانی نه‌مر همیشه‌ په‌ندی به‌ پێشمه‌رگه‌كانی نێو سه‌نگه‌ری خه‌بات ده‌دا و ده‌ی فه‌رموو له‌ شۆڕشدا هیچ كاتێك له‌ سه‌ركه‌وتن له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا غرور نه‌تانگرێ و هیچ كاتێكیش له‌ كاتی شكه‌ستدا بێ هیواو بێ ئومێد نه‌بن.بێگومان ئه‌م وانه‌یه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ بواری سه‌ربازی یه‌وه‌ كه‌ هێزی سه‌ربازی سوودی لێ وه‌رده‌گرێ ده‌كرێ له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌م وته‌ به‌رزه‌ی ژیانی ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ ئاوێنه‌یه‌كی ساف و بێگه‌رد بووه‌ بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی هزرو بیرو عه‌قلیه‌تی گه‌وره‌و تێروانینی واقع بینانه‌ بۆ ژیان و شۆڕش و خه‌بات وكوردایه‌تی.بۆیه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ توانی له‌سه‌رجه‌م راپه‌ڕین و شوڕشه‌كاندا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك ئازاو قاره‌مانانه‌ رووبه‌رووی دوژمن بیێته‌وه‌و ئامانجی نزیك و دوور به‌دی بهێنێ و شۆڕش سه‌ر بخات.

Top