ئاكامە نەخوازراوەكانی جوانكاریی لووت
لە سەرتاسەری جیهاندا نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت Rhinoplasty بووەتە باوترین نەشتەرگەریی جوانكاری، بەڵام هەندێك زیانی لابەلای هەیە و لەوانەیە كە چەند ئاڵۆزییەكی لێ بكەوێتەوە. ئاكام و زیانە لابەلاكانی نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت: گرفتەكانی بەنجی گشتی كە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا بێ ڕیسك نییە، خوێنبەربوون كە تەنیا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك پاش نەشتەرگەری بەدی دەكرێت، ئینجا دەوەستێت، هەوكردن، ئاوسان، هەستكردن بە سڕبوونی لووت كە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا ڕوو دەدات و بە گشتی لە ماوەی چەند مانگێكدا لەخۆیەوە چاك دەبێتەوە، گۆڕان لە ڕەنگی پێستی لووتدا، گۆڕان لە هەستی بۆنكردندا، نایەكسانیی كونەكانی لووت، گۆڕانی دەنگ بێ ئەوەی كاریگەری بكاتە سەر قسەكردن و دەربڕینی پیتەكان لەبەر تەسكبوونەوەی بۆشایی لووت، یان گۆڕان لە ڕووبەری بۆشایی لووتدا كە دەبێتە هۆی پەیدابوونی بەرگری بەرانبەر بە لێشاوی هەوا، كە لە ژێیەكانی دەنگەوە دەگاتە بۆشایی لووت، كونبوونی بەربەستی لووت كە بە دەگمەن ڕوو دەدات، دواكەوتنی ساڕێژبوونی ئاسەواری نەشتەرگەری كە تەنیا لە هەندێك حاڵەتی نەشتەرگەریی كراوەی جوانكاریی لووتدا بەدی دەكرێت، گرفتەكانی هەناسە لە ڕێگای لووتەوە، هەروەها پێویستی بە دووبارە ئەنجامدانەوەی نەشتەرگەری كە 10% ی حاڵەتەكان دەگرێتەوە، لەبەر لایەنی جوانكاری یان لایەنی گرفتی هەناسە لە ڕێگەی لووتەوە.