هەوكردنی بۆڕیی هەناسە

هەوكردنی بۆڕیی هەناسە

هەوكردنی بۆریی هەناسە Bronchitis واتە هەوكردنی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەناسە كە لەوانەیە تیژ یان درێژخایەن بێت. نیشانەكانی هەوكردنی بۆڕیی هەناسە جا تیژ یان درێژخایەن بێت بریتین لە: كۆكە، زیادبوونی دەردراوی هەناسە (بەڵغ) كە لەوانەیە بێڕەنگ یان سپی یان زەرد بێت، هەستكردن بە ماندووبوون، هەناسەتەنگی، بەرزبوونەوەیەكی سووكی پلەی گەرمیی لەش یان هەستكردن بە سەرما Chills، هەستكردن بە ناڕحەتیی سینگ. هۆكارەكان: هەوكردن بە ڤایرۆسەكانی هەڵامەت یان ئەنفلوەنزا، جگەرەكێشان، پیسبوونی هەوا، كزبوونی بەرگریی لەش لەبەر هەر هۆكارێك، هەڵمژینی ماددەی كیمیایی وروژێنەر بۆ كۆئەندامی هەناسە بۆنموونە لە شوێنی هەندێك كاری تایبەتدا وەكو هەڵمی كیمیایی یان تۆزی دانەویڵە یان قوماش، هەروەها گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە كە هۆكارە بۆ دڵەكزێ كە ترشەلۆكی گەدە دەكاتە قوڕگ پاشان هەوكردن لە بۆڕیی هەناسەدا پەیدادەكان. هەوكردنی بۆڕیی هەناسە لەوانەیە ببێتە ئەگەری هەوكردنی شانەی سییەكان، هەروەها زیاد دووبارەبوونەوەی هەوكردنی بۆڕیی هەناسە مانای تووشبوونە بە نەخۆشیی درێژخایەنی كۆئەندامی هەناسە بە شێوەی تەسكبوونەوە رێڕەوەكانی هەناسە COPD. خۆپاراستن: دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، ساڵانە وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلەوەنزا، زیاد شووشتنی دەستەكان یان پاككردنەوەیان بە گیراوەی ئەلكهولی تایبەت بە دەستەكان، بەستنی ماسك لە كاتی پێویستدا،

Top