هۆكارەكانی لەدەستدانی هەستی بیستن

هۆكارەكانی لەدەستدانی هەستی بیستن

  لەدەستدانی هەستی بیستن Hearing loss لەوانەیە كە لەدەستدانی گشتی Total یان تەنیا بەشێك لە بیستن Partial واتە گرفت لە بیستنی دروستی دەنگەكاندا، كە حاڵەتێكی باوە لە هەر تەمەنێكدا، لەوانەیە لە یەك یان لە هەد دوو گوێیەكاندا ڕوو بدات. هۆكارەكان: ژاوەژاو لە شوێنی كاردا، زەبر یان برینداربوونی سەر یان گوێیەكان، كە لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی هەمیشەیی هەستی بیستن، گۆڕانی كتوپڕی پەستانی هەوا لەكاتی سەفەر بە فڕۆكە یان چوونە ژێر ئاو، كە زیان بە پەردەی گوێ یان گوێی ناوەوە دەگەیەنێت، زیانی لابەلای بەكارهێنانی دەرمانی وەكو ڤیاگرا یان دەرمانی شێرپەنجە لەگەڵ چەند دەرمانێكی دژەژی، جەڵتەی گوێ Ear stroke كە بریتییە لە لەدەستدانی كتوپڕی هەستی بیستن لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا، كە تا ئێستا هۆكارەكەی بە تەواوی نازانرێت، دەنگی تەقینەوەكان كە نزیك بن، دەبنە هۆی پەیدابوونی شەپۆلی بەهێزی دەنگ و دڕانی پەردەی گوێ یان تێكدانی گوێی ناوەوە، زرینگەی گوێ Tinnitusپاش كۆنسێرتەكان كە ئاستی دێسیبلی دەنگ لە 85 زیاتر بێت، زیاد بەكارهێنانی هێدفۆن یان (ئیربەد Earbuds) بۆ گوێگرتن لە میوزیك بە دەنگی بەرز، زیاد كۆبوونەوەی مۆمی گوێ لە كەناڵی گوێدا، بەساڵاچوون، چونكە لەگەڵ تەمەندا توانای هەستی بیستن كەم دەبێتەوە، بەتایبەتی لە تەمەنی 75 و بەسەرەوەدا، نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشیی دڵ، جەڵتەی مێشك، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی شەكرە، هەروەها نەخۆشیی هەوكردنە میكرۆبییەكان وەكو مێكوتە، ئەنفلوەنزا، سوورێژە، گوێرەپە، یان هەوكردنی پەردەكانی مێشك.

 

Top