كەمخوێنی و كێشی لەش
پەیوەندیی بەهێز هەیە لە نێوان كەمخوێنی لەبەر كەمیی ئاسن و كێشی لەشدا، كەمخوێنی Anemia دوولایەنە كاریگەری دەكاتە سەر كێشی لەش، لە هەندێك حاڵەتدا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كێشی لەش و لە هەندێك حاڵەتی دیكەدا زیادبوونی كێشی لەش. بۆنموونە هەستكردن بە ماندووبوون كە نیشانەیەكی كەمخوێنییە لە توانای جووڵە و سووتاندنی كالۆری كەم دەكاتەوە و دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش، لە لایەكی دیكە كەمخوێنی هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوكردن و نەخۆشیی دی، ئەمەش هاندەر دەبێت بۆ دابەزینی كێشی لەش. لەش ئاسن بەكار دێنێت لە كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزەدا، ئاسن پێویستە بۆ دروستبوونی هێمۆگلۆبین لە ناو خڕۆكە سوورەكانی خوێندا، كە ڕۆلی گرنگی هەیە بۆ گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ هەموو خانەكانی لەش كە ماسوولكەكانیش دەگرێتەوە، كە ڕۆڵی سەرەكییان هەیە بۆ سووتاندنی چەوری، كەواتە كەمخوێمی لەبەر كەمیی كانزای ئاسن لە لەشدا دەبێتە هۆی كەم وزەیی و هەستكردن بە ماندووبوون و كەمبوونەوەی توانا بۆ مەشق و جووڵەی ماسوولكە و سووتاندنی كالۆری یان چەوری، دەرەنجام لەوانەیە كە كێشی لەش زیاد بكات. ئەمەش ڕوونە كە لە هەموو جۆرەكانی كەمخوێنیدا، بەتایبەتی لە حاڵەتەكانی كەمخوێنی لە ئەنجامی كەمی ئاسن یان ڤیتامیندا، نیشانەی وەكو كەمیی وزە و هەستكردن بە هیلاكی لە توانای مەشقی وەرزشی كەم دەكەنەوە، واتە زیادبوونی كێشی لەش لەوكاتەی كە سووتاندانی چەوری پێویستی بە بڕی تەواوی ئۆكسجین هەیە، هەروەها ئاستی هۆرمۆنی هێپسیدین Hepcidin كە لە جگەر دەدەدرێت، گۆڕانی بەسەردا دێت كە كاریگەری دەكاتە سەر هەڵمژین و ڕێكخستنی بەكارهێنانی ئاسن لە لەشدا.