كچەكوردێك مەدالیای زیڕی بردەوە
كچەكوردێك مەدالیای زیڕی بردەوە
لە پاڵەوانێتی یانەكانی ووڵاتانی عەرەبی كە لە شاریقەی ووڵاتی ئیمارات بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیە چەندین كچە یاریزانی كورد بەشداری كێبڕكێیەكانیان كردبوو بە ناوی ئافرەتانی نەینەوا بەشداری كێبڕكێیەكانیان كردبوو، هەریەك لە كچە یاریزانانی كوردستان چاوان بەهادین لە یاری سێباز پلەی یەكەم و مەدالیای زێر و دیەنزار پلەی سێیەم لە 400م و پلەی دووەم لە یاری پۆستەی بەدەستهێنا،دڵسۆز عوبێن پلەی دووەم لە ڕاكردنی 100م و دێرین بەختیار پلەی سێیەم لە 100م ، كچانی نەینەوا لە كۆی 13 تیپی بەشداربوو توانیان پلەی دووەم بەدەست بهێنن، كە توانیان 14 مەدالیای زێرو زیو و بڕۆنز بەدەست بهێنن كە ئەمەش ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بوو كچە یاریزانانی شاری سلێمانیش باڵا دەستی خۆیان نواند، لەم بارەشەوە چاوان بەهادین خاوەنی مەدالیای زێری پاڵەوانێتیەكە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی پاڵەوانێتیەكە زۆر بەرز بوو و وەكو كچانی كوردستانیش ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد، ئێمەش توانیمان وەكو یاری تاك لە یاری سێباز مەدالیای زێرم بەدەست هێنا و سەری خۆم و تیپەكە بەرز بكەمەوە، هەوڵدەدەم ئاست و ئەنجامی باشتر لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو بەدەست بهێنم
كارزان كانەبی