دادوەرانی دادگای فیدراڵی، هەمان عەقڵیەتی دادوەرانی (محكمة الثورة) یان هەیە
احمد گلی
دادوەرانی دادگای فیدراڵی، هەمان عەقڵیەتی دادوەرانی (محكمة الثورة) یان هەیە، بریارەکانی دادگای فیدراڵی دژبە قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان، هیچ کات شۆک نیە، شۆک ئەوەیە بریارێک لەبەرژەوەندی کورد بدات، شۆک ئەوەیە بڕیارێک بۆ زیاتر بەهێزکردنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان بدات، شۆک ئەوەیە بەبڕیاری دادگای فیدراڵی کورد مافەکانی بەدەست بێنێت.
کورد نابێت هەرگیز چاوەرێی ئەوەبێت، عەقڵیەتێک بڕیاری ئەنفال و کیمیاباران و زیندەبەچاڵ کردنی دەیان هەزار کوردی دابێت، ئەقڵیەتێک هەموو هەوڵێکی بۆ داگیرکردن و سرینەوەی کورد بێت، عەقڵیەتێک هەتا ئێستا هەوڵی تەعریب کردنی ناوچە کوردستانیەکان بدات، لەبەرژەوەندی کورد بڕیار دەربکات!
ئەم بەناو دادوەرانەی کەهەمان عەقڵیەتی دادوەرانی محکمة الثورة یان هەیە، چاوروانی زۆر خراپتریان لێ دەکرێت.
ئەوەجێی تێرامان و شۆکە، بۆ خائین و خۆفرۆشی ناوخۆیی کۆتایی نایەت!
بۆ هەمیشە کوردێک یان حزبێکی هاوشێوەی (یەکێتی) فاکتەرە بۆ برسیکردن و زیانگەیاند و داگیرکردن و خۆسەپاندن دوژمن بەسەر ئەم میللەتە خێرلەخۆ نەدیوە!
زیاتر لەنیو سەدەیە میللەتی کورد كوشتەی دەستی (خائین و خۆفرۆشە) دەبینن خۆفرۆشانی یەکێتی و بەکرێگیراوانی دوژمن، چۆن حەماوەی عێراقچیەتیان بەرزبۆتەوە و وەک فریادرەس نمایشی دەکەن، ئەم خائینانە نەک لە گەڵ خۆیان و میللەتدا راستگۆ نین، بەڵکو ئایندەش بەلارێدا دەبەن!
روونە بۆ هەمووان، شكستهێنان به پارتی، دهستكهوت و سهركهوتنه بۆخائین و خۆفرۆشان, بهڵام خهیاڵیان خاوه, كوردستان له دهستێكی ئهمیندایه و شكست بهھهموو پیلانە چهپهڵییهكانی خائین و خۆفرۆشان دەهێنێت، حهق وایه وانه له ڕابردوو وهربگرن و بچن مێژووی (پارتی و بارزانی) بخوێننهوه، ئەوکات بە ئابڕووی تكاو سەرۆشۆریەوە دادهنیشتن و بێدهنگیان ههڵدهبژارد.