یانەی شێروانە دەچێتە لوتكە

یانەی شێروانە دەچێتە لوتكە

یانەی شێروانە دەچێتە لوتكە
تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانەی ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان لە كەلار ئەم وەرزە بە شێوازێكی جیاواز هاتۆتە نێو كێبڕكێیەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، لە 17 یاری ڕابردووی ئەم وەرزە توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لە خولەكە، لە ئێستادا پێشەنگی یانەكانی گرتووە بە 31خاڵ لەپێشەنگی یانەكانی خولەكە دێت، هەشت یاری سەركەوتنی بەدەست هێناوە چوار یاری یەكسان بووە و چوار یاریش دووچاری شكست بووە، كارگێڕیی یانە ئومێدی زۆریان هەیە كە ئەمساڵ تیپەكەیان هەنگاو بە هەنگاو لە نازناوی خولی نایابی یانەكانی كوردستان نزیك ببەنەوە و ئەم هەلەی ئێستا هاتۆتە پێش لە كیسی نەدەین و كار لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامێكی گەورە بكەن بۆ دەڤەری گەرمیان، یانەكە ڕۆژانە ئامادەكارییەكانی بەشێوازێكی زۆر باش ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام لە یارییەكانی داهاتوو ئەنجام بدەن. دەستەی ڕاهێنەرانی یانەكەش كار بۆ ئەنجامدانی یاری جوان و بەدەست هێنانی سەركەوتن دەكەن، لە ئێستادا یارییەكان هەمووی هەستیارە و بە جولەی هەستیارەوە مامەلە لەگەڵ یارییەكان دەكەن بۆ ئەوەی زۆرترین سەركەوتن لە خولەكە بەدەست بهێنین و پێشەنگی یانەكان لە دەست نەدات.
كارزان كانەبی

Top