هەولێر و ئاسۆ ڕۆستەم بە رێكەوتن جیابوونەوە

هەولێر و ئاسۆ ڕۆستەم بە رێكەوتن جیابوونەوە

هەولێر و ئاسۆ ڕۆستەم بە رێكەوتن جیابوونەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر كە لە ئێستادا خەریكی ئامادەكارییەكانە بۆ یارییەكانی داهاتووی خولی یانە پیشەگەرەكانی عێراقی، لە ئَێستادا بەشێك لە یاریزانانی یانەی هەولێر داوای دەستبەرداربوونیان لە یانەكە كردوە بۆ ئەوەی بتوانن لە یانەیەكی تری عێراقی یاری بكەن، لەم ناوەشدا ئاسۆ رۆستەم كە ئەم وەرزە گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یانەی هەولێر واژوو كردبوو، بەڵام لە یارییەكانی ڕابردوو نەیتوانی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشكەش بكات بۆیە بە رێكەوتنی هەردوو لا گرێبەستەكەیان هەڵوەشاندوە، لەم بارەشەوە ئەحمەد شوكر ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم وەرزە بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكانی تری عێراقی و دەرەوەی عێراقیش مۆركردبوو، یەكێك لەو یاریزانانەش ئاسۆ رۆستەم بووە، بەڵام بە رێكەوتنی هەردوولا گرێبەستەكەمان هەڵوەشاندەوە و جگە لەوەش مووچەكانی تری پێدراوە، لە بارەی یاریزانەكانی تریش گوتیشی" سەرجەم یاریزانەكانی تر پەیوەستن بە تیپەكە و دەستبەرداری هیچ یاریزانێك نابین، بەشێك لە یاریزانەكانی تریش لە سەر ڕەزامەندی ئێمە بووە و بەشێكیان لەسەر داوای ڕاهێنەر بووە كە رێگەپێدانمان پێداون.
كارزان كانەبی

Top