ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ ٢٧ هەزار و ٣٦٥ کەس زیادی کردووە
![ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ ٢٧ هەزار و ٣٦٥ کەس زیادی کردووە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240205202614_original_49.jpg )
ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بە کوژرانی ١٢٧ فەلەستینی دیکە گەیشتە ٢٧ هەزار و ٣٦٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل کە ١٢١ ڕۆژە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٧ هەزار و ٣٦٥ کەس بە زیادبوونی ١٢٧ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧٨ فەلەستینی دیکە لە هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بریندار بوون و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٦٦ هەزار و ٦٣٠ کەس زیادی کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل