ئەرسەلان جەلال سەید سادق بەهێز دەكاتەوە

ئەرسەلان جەلال سەید سادق بەهێز دەكاتەوە

ئەرسەلان جەلال سەید سادق بەهێز دەكاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سەید سادق لەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە 15 یاری ڕابردوو نەیتوانی ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت، هەر بۆیە كارگێڕیی یانەكە دەیەوێ سەر لە نوێ تیپەكە ڕێك بخاتەوە و بە دەردی قۆناغی یەكەم نەچێت،چونكە لە 15 یاری خاوەن 13 خاڵ بووە و لە دواین پلەكانی ریزبەندی یانەكان دێت، یانەكە زۆرترین یاری دۆڕاندوە لە سەرجەم یارییەكان، بۆیە كارگێڕیی یانەكە بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ئەرسەلان جەلال مۆركردوە بۆ قۆناغی دووەم بۆ ئەوەی تیپەكە بباتە قۆناغی باشتر لەم بارەشەوە ئەرسەلان جەلال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: كاری ئێمە كە لەگەڵ سەرۆكی یانە و ئیدارەكە رێكەوتووین هەوڵی تەواو بدەین یانەكە دانەبەزێت و دووری بخەینەوە، ئەوەی داواكاری یانەكەیە، وە كاری من تەنیا مانەوەی یانەكەیە لە خولی نایابی كوردستان، گوتیشی" پلانمان ئەوەیە گۆڕانكاری بكەین و یاریزانی تازە بگوازینەوە یانەكە بۆ ئەوەی هێزێكیتر ببەخشینە یانەكە هەر چەندە لەم كاتە یاریزان گواستنەوە ئاسان نییە لە بەر بارودۆخی دارایی یانەكە هەر چەندە سەرۆكی یانەكە لە هەوڵی چارەسەركردنیەتی، جگە لەمانەش گۆڕانكاری تەكنیكی و پێدانی ئەركی جیاواز بە یاریزانەكانمان بۆ ئەوەی یانەكە جیاوازتر دەربكەوێت لە قۆناغی دووەم، پشت بە خوا پاشان پشتگیری یانەكە هەوڵی یاریزانەكان و متمانە بوون بە ستافی ڕاهێنەران كاری جیاواز بۆ ئەو یانەیە دەكەین كە یانەیەكی جەماوەری و جوانی خولی نایابی یانەكانی كوردستانە.
كارزان كانەبی

Top