سعوودیە و ئەمیری کوەیت جەختیان لە گرنگی ئاسایش و سەقامگیری لە دەریای سوور کردەوە
شازادەی جێنشینی سعودیە و ئەمیری کوێت جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە دەریای سوور کردەوە.
محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە و مەشعەل ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ئەمیری کوەیت بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە دەریای سوور و ڕێزگرتن لە مافی… کەشتیوانی لەم ناوچەیەدا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە، لایەنەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێویستە ئاسایش و سەقامگیری دەریای سوور بپارێزرێت و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریا ڕێز لە کەشتیوانی لە دەریای سووردا بگیرێت.
سەرکردەکانی سعودیە و کوەیت لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان لەوە کردەوە کە لە بەرامبەر پێشهاتەکانی ناوچەکەدا مرۆڤ بە عەقڵی ساغ مامەڵە بکات و خۆی لە پەرەسەندنی گرژییەکان بەدوور بگرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل