ھێرشەكانى ئێران بۆ سەر ھەرێمى كوردستان و چەند سەرنجێک

ھێرشەكانى ئێران بۆ سەر ھەرێمى كوردستان و چەند سەرنجێک

ئامانج گرتنى شارەكانى ھەرێمى كوردستان لەلايان ئێرانەوە ياخود گرووپە مليشياكانى سەر بەڕژێمى كۆمارى ئیسلامى ئێران ھيچ جياوازيیەكى نيیە و ھيچ جياوازيیەك ناكات لە ھێرش كردن، بەڵکو تەنیا مەبەستى لەم هێرشە بێ پاساو و بنەمایانەی بۆ سەر هەولێر، تەنیا ئەوەيە کە سەقامگيرى و ئارامى ھەرێمى كوردستان تێك بدات بەو ھێرشانە و ھاووڵاتيیانى ھەرێمى كوردستان لەم ھێرشانە دەكاتە ئامانج و شەھيديان دەكات، ئەمە ھيچ پاساوێك لەخۆ ناگرێت و جێگاى قەبوڵکردن نیيە، سوپای پازدارانی ئێران ھەرجارە و بە ناوێك و بە پاساوێک ھێرش دەكات، بەڵام كوردستان زۆر لەوە بەھێز ترە کە لە موشەكەكانى ڕژێمى ئێران بترسێت، چونکە ئەم ئارامى و سەقامگيریيەی کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا بەرقەرارە بەرھەمى خوێنى سەدان ساڵەى شەھيدانەکانمانە، ئەو سەقامگیری و ئاوەدانییەی کە بۆتە چقڵی چاوی دوژمنان و نەیارانی گەلی کورد، هەروا بە ئاسانى لە دەست نادرێت، لە هەر ئەگەرێکدا تاک بە تاکی کوردستانیان ئامادەن بە خوێن بەرگرى لێ بكەين و بيپارێزين. ھەرچەندە دوژمنانی کورد بێ ئاگان لەوەی کە ھێرش و پاڵەپەستۆكان بۆ سەر سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان چەند زياتر بن، قەوارەى ھەرێمى كوردستان بەھێز تر و تۆكمەتر دەبێت، بەپێچەوانەوە هەرگیز نابنە ڕێگريكردن لە بەدى ھێنانى كوردستانێكى بەھێز تر و تۆكمەتر, موشەك باران كردنى ھەولێر گەواھيدەرەى ئەو ڕاستيەيە كە ناحەزان و دوژمنانى كوردستان چاويان بەو ئارامى و ئاوەدانيەى کە لە پایتەختی هەرێم و تەواوی كوردستاندا ھەيە هەڵنایەت.

وەڵامى دەوڵەتى عێراق بۆ ھێرشەكانى ڕژێمى كۆمارى ئیسلامى ئێران
لاى ھەمووان ڕوون و ئاشكرايە، بەداخەوە دەوڵەتى عێراق وەڵامێكى كاريگەرى نەبووە لە پاى ئەو ھێرشانەی كە دەكرێتە سەر ھەرێمى كوردستان، چونكە عێراق ھيچ كات و ساتێك خاوەنى بڕياڕى خۆى نەبووە و ھەموو بڕيارەكانى لە تارانى پايتەختى ئێرانەوە دەدرێت و لێرە جێبەجێ دەكرێت، ئێران ھەركات و ساتێك ويستى لەسەر بێت تەحەكوم بەسەر دەوڵەتى عێراقدا دەكات.

 

Top