یاوەرانی یاوەر یادی یاوەریان كردەوە
یاوەرانی یاوەر یادی یاوەریان كردەوە
زاگرۆس نانەكەلی
بەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 22-1-2024 لەهۆڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش،رێكخراوی میتان بۆ پرەپێدانی میدیای وەرزشی وبەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش،بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر وبەرپرسانی حكومی و حزبی و وەرزشوانان ومیدیاكارانی وەرزشی و دۆست وهاوڕێیان و دەزگاكانی راگەیاندن خانەوادەكەی،بە دروشمی (یاوەرانی یاوەر) و لەژێر ناونیشانی (عەترێك لە وەرزش وهێزێك لەپێشمەرگایەتی و زانستی مامۆستایەك وداوەرێكی دادپەروەر و میدیاكارێكی وەرزشی كارامە لە خەمی وڵات،سێیەم ساڵیادی وەرزشوان و داوەر و میدیاكاری وەرزشی یاوەر نامیق كرایەوە.
سەرەتا لەلایەن رۆژنامەنووسی وەرزشی سەرهەنگ نەجمەدین چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە،دواتر هەر یەك لە سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش و دكتۆر ئالان قادر ئەمینداری لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و فەرهاد عەونی نووسەر ورۆژنامەنووس و هاوڕێی یاوەر نامیق،ووتەیان پێشكەشكرد،كە باسیان لە رۆڵ و گرنگی ودڵسۆزی یاوەر نامیق دەكرد.
دواتریش ریپۆرتاژێكی بیست خولەكی لەسەر یاوەر نامیقی كۆچكردوو ئامادەكرابوو،كە هاوڕێیان و دۆستانی باسیان لە یاوەر نامیق دەكرد،لەكۆتایش ئاراسی كوڕی كۆچكردوو ووتەی بنەماڵەی پێشكەشكرد وسوپاسی دەزگاكانی راگەیاندن وئامادەبوانی ورێكخراوی میتان كرد بۆ ئەم یادكردنەوەیە.
ماوەتەوە بڵێین یاوەر نامیق سالم ساڵی 1954 لەشاری بەغدا لەدایكبووە،ساڵی 1976پەیمانگای مامۆستایانی بەشی وەرزشی لە بەغدا تەواوكردووە،ساڵی 1967 وەرزش دەكات لە شاری بەغدا لە تیپی (شەباب تەڵیعە)یاری دەكات،ساڵی 1969 لە بەچكەشێرانی تۆپی پێی عێراق بانگهێشت دەكرێت،ساڵی 1972 دێتە شاری هەولێر وساڵی 1979 تا 1990 ناوبژوانی تۆپی پێ بووە لە بەغدا،ساڵی 1991 لە رووی لەرۆژنامەنووسی وەرزشی دەكات ودەبێتە میدیاكاری وەرزشی،بەرە بەیانی چوارشەممە رێكەوتی 20-1-2020 لەناكاو كۆچی دوایی كرد.
']