مەسەلەکە پێشکەوتن و دەوڵەت بوونە نەک موساد و ئیسرائیل

مەسەلەکە پێشکەوتن و دەوڵەت بوونە نەک موساد و ئیسرائیل

 

‎ئەو پەری بێ شعوری و هەزەلی و درندایەتیە خۆت بە
دەولەتێکی بەهێز و ئیسلام و موسلمان دابنێی ، کەچی بە هۆی هێرشەکانتەوە مندالێکی موسلمان لە تاو سۆتانییەوە گیان لە دەست بدات .

سەرەرای ئەوەش ‎خاوەنی قووەتێکی زۆر و مۆشەک و درۆن و رۆکێت و سارۆخ و زرێپۆش و تەیارە و ئەلیکۆپەری جەنگی بیت ، ئەو جا بێی بە هەرێمێکی شەش ملیۆنی و بێ دەسەلات و بێ چەک و مەزلۆم تاقیبکەیەوە کە توانای رووبەرووبوونەوەت نەبێت !

ئەو جاش بێی بیانووی بێ ئەرزش و هیچ و پۆچی وەک خۆت بگری بەوەی لە موسادیان داوە ، لە کاتێکدا هەمووان دەزانن ئەگەر مەسەلەکە موساد و ئیسرائیل بێت ، هەر ئەوانن لە ژێرەوە لەگەڵی تەبا و کۆن و شەو و رۆژ دەست لە ناو دەست و خەریکی پیلان دارێژتن دژی ئەو گەڵانەی کە پێی دەوێرن ، بەلام بۆ پاکستانێک کە خوا خوایەتی ئێران یەک مۆشەک بۆیان بنێرێت ئەو کات دەزانن کە تەر و هیشکی ئەوان پێکەوە دەسۆتێنێت یاخود نە .

‎لەوەش بێ ئابروبەرانەتر بۆ شاردنەوەی تاوانی خۆیان ئەو دەوڵەتە بە ناو ئیسلامە پەنا دەباتە بەر فۆتوشوپ و دروستکردنی وێنەی ساختە تاوەکۆ بۆ جیهانی بسەلمێنن کە هەولێر پەیوەندی لەگەڵ موساد هەیە ، بەلام گشتیان ئەوە دەزانن مەسەلەکە پێشکەوتن و دەوڵەت بوونە نەک موساد و ئیسرائیل ، چۆنکە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان لە رووی ئابوری و سیاسی و ئەمنی و دیبلۆماسییەوە خەوی لە زۆر گەڵ و دەوڵەتی وەک ئێران زراندووە ، بە تایبەتی لەم دوایانە کە دەبینن هیچ کۆبوونەوە و کۆنفرانسێکی جیهان بە بێ ئەم گەڵە راستە رێ نابن .

ئەگەر نا تەواوی جیهان ئەوە دەزانن ئەگەر بەس یەک بارەگای موساد لەم هەرێمە هەبوایە ئەوان ئەو هینەیان پێوە نەدەبوو یەک فیشەکیش بەرامبەر خەڵکی هەرێم بتەقێنن نەک درۆن و مۆشەک ، بۆیەش سەدان ساڵە ئەم گەڵە بە هۆی ئەم جۆرە بیانوویە دوور لە رەوشتە مرۆڤایەتی و ئەخلاقییەکان بە هەموو جۆرە چەکێک هەوڵی سرکردنی دراوە و دەدرێت ، بەلام قەد نەیان بینی ئەم گەڵە دەست لە دۆزی رەوای خۆیان بەربدەن .

بۆیە لەم کاتەدا قسەی رابەری مەزن ( مسعود بارزانی ) بە بیر ئێران و تەواوی دۆژمنانی ئەم گەڵە دەهێنینەوە کە دەلێت دەتوانن شەهیدمان بکەن بەلام قەد ناتوانن بە مۆشەک و درۆنەکانتان ئیرادەمان بشکێنن و لە ناوببەن .

Top