هەناسەتەنگی لەكاتی پیادەڕۆییدا

هەناسەتەنگی لەكاتی پیادەڕۆییدا

هەناسەتەنگی Dyspnea بریتییە لە هەستكردن بە ناڕەحەتی لە هەناسەدا، لەوانەیە تیژ بێت كە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك تا چەند ڕۆژێك بەردەوام بێت، یان درێژخایەن، واتە بۆ ماوەی 4-8 هەفتە بەردەوام بێت. هۆكارەكانی هەناسەتەنگی لەكاتی پیادەڕۆییدا بیتین لە: ڕەبوو، قەڵەوی، نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ سینگ ئێشەیەكی توند، ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ Heart arrhythmia، هەوكردنی شانەی سییەكان كە هەناسەتەنگی هاوكات دەبێت، لەگەڵ تەنكبوون و خێرابوونی هەناسە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەشدا، نەخۆشیی درێژخایەنی كۆئەندامی هەناسە، كە دەبێتە ئەگەری تەسكبوونەوەی ڕێڕەوەكانی هەناسە COPD كە هاوكاتە لەگەڵ ویزەی سینگ و بێهێزبوونی ماسوولكەكان، شێرپەنجەی سییەكان، هەستەوەیی قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە، جگەرەكێشان، پەستی، كەمخوێنی، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. ڕێنمایی پسپۆڕان بۆ حاڵەتەكانی هەناسەتەنگی لەكاتی پیادەڕۆییدا بیتین لە: هەناسەوەرگرتنی لەسەرخۆ لە ڕێگەی لووت و، هەناسەدانەوە لە ڕێگای دەم، هاوكات لەگەڵ خاوكردنەوەی ماسوولكەكانی مل و شانەكان بەمەبەستی هاندانی فرمانی ناوپەنچك بۆ سووككردنی كرداری هەناسە، بەڵام ئەگەر بەم هەنگاوانە هیشتا هەناسەتەنگیی لەكاتی پیادەڕۆییدا بەردەوام بوو، ئەوا پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات بۆ دۆزینەوەی هۆكاری هەناسەتەنگی و چارەسەكردنی.

 

Top