بهئامانجگرتنى هەولێرتاوانكارييهكى بێ پاساوە...
شتێکی تازە نیە بەبیانووی ناراست ماوەماوە هەولێری پایتەخت بە ئامانج دەگیرێت و دەکەوێتە ژێر هێرشی ناڕەوای موشەک و درۆنەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ، ئەمەش كارێکی ناڕەواو تیرۆریستیە بەرانبەر خەڵکی کوردستان.چونكەبە شێوەیەكی ئاشكرا و بێ باكانە ژیانی هاووڵاتیانی بێتاوان دە خاتە ژێر هەڕەشە،نیشانەی ئەوپەڕی ترسنۆكی و بێموڕاڵیە و دژی هەموو پڕەنسیپێكی یاسایی و مرۆیی و ئاسمانیە،ترساندن و هەڕەشەكردن لە میللەتێكی مەزلووم و هاووڵاتیانی بێتاوان كارێکی تاوانكارانە و نیشانەی تەربیەتی خراپ و ئاستی نزمی سیاسەتكردنە، بۆیەش
بهئامانجگرتنى ھەولێر تاوانكارييهكى بێ پاساوە...
لەپەراوێزی ئەم ھێرشانەدا گرنگە ھەلوەستە لەھەمبەر چەند خالێکدابکەین...
یەکەم :موشەکبارانکردنی هەولێرو شەھیدو بریندارکردنی خەڵکی سڤیل دژی هەموو پڕەنسیپێكی یاسایی و مرۆیی و ئاسمانیە،بە ھیچ جۆرێک لەگەل پرەنسیپەكانی ئایینی ئیسلام ناگونجێت ...
دووەم:بە ھانەی سوپای پاسداران لەسەر لێدانی بنکەی موساد و گرووپەکانی دژبە ئێران لە هەولێر
بێنەمان ودورن لەراستیەوە ،تەنھا بۆ شاردنەوەی شكستەكانیانە.چونکە ھیچ بنەمایەکی راستی نیە سەیرە دەوڵەتێك ناوی ئیسلامی لەخۆی نابێت ئاوا بە ئاسانی كاری ببێتە درۆهەڵبەستن و بوختان و چەواشەكاری و ئازاردانی خەڵكی بێتاوان،ئەگەر ئەوەندە ڕاستگۆن ئەواموساد لەناو پایتەخت و شارەكان و شوێنە گرنگەكان وكەسایەتییەكانیانە، دەتوانن ڕێگەیان لێ بگرن، ئەگەر بە ڕاستیتانەو دژی ئیسرائیلن ئەوا دەتوانن لەوێ دەست لە ئیسرائیل بوەشێنن نەك بیانوو بە خەڵكی بێتاوانی كوردستان بگرن..
شەهید و بریندارکردنی خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵ گەورەترین بەڵگە یە بۆچەواشەکار ی و ناڕاستگۆی
سوپای پاسداران...
سێیەم:ئیرادەی گەلی کوردستان زۆر بەھێزە ،ئەگەر سوپای پاسداران بیانەوێت بە مووشەك و درۆن ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن كە دەستبەرداری هەڵوێست و مافەكانمان بین ئەوە دەبێت دڵنیا بن كە ئیرادەی گەلی كوردستان زۆر بەهێزە و بە زاڵمی زۆر لەوان قەبەتر نەشكاوەو هەرگیز ناشكێت،رابردووسەڵماندی نەرژێمی بەعس و دیکتاتۆرەکانیان، نە رێکخراوی تیرۆرستی داعش و نموونەکانیان، نە دڕۆن و مووشەکەکانیان، نەیانتوانی و ناتوانن، ئیرادەی گەلی کوردستان بڕوخێنن.
هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و، بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت،ھەروەکو سەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامەکەیدافەرمووی
(دەتوانن بمانکوژن بەڵام دڵنیا بن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستینن)
چوارەم :دەبێت كۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی بە مافی دراوسێیەتی خویدا بچێتەوەچیتر مافی دۆستایەتی ودراوسێیەتی ھەرێمی کوردستان پێشێل نەکات و
چونکە ئەوەی ئێستا دەرحەق بەھەرێمی کوردستان دەکرێت
بەئاشکرا ستەم و ناحەقییە.ودژبە یاساوپرەنسیپەکانی مافی دراوسیەتی...
پێنجەم:گرنگە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی ئەم قۆناغەیەدا لایەناکان ھەولی زیاتری پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی بدەن لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان،چونکە
ئەگەر لەسەر هەموو شتێكیش ناكۆك بین دەبێ لە پاراستنی کوردستان كۆك و هاوڕا بین....