نێچیرڤان بارزانی وەک هەمیشە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە فریادڕەس

نێچیرڤان بارزانی وەک هەمیشە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە فریادڕەس

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕێگایەکی جیاواز دەگرێتە بەر، ڕێگای دیپلۆماسی و واقیعبینی. ئەم ڕێگایە لەوانەیە درێژتر و سەختتر بێت، بەڵام لە کۆتاییدا دەرەنجامی باشتری هەیە. ئەمە وانەیەکی گرنگە نەک تەنیا بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە قۆناغێکی هەستیاری گواستنەوەدا تێدەپەڕێت.

سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، لەو بارودۆخەی ئێستا کە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی پێ تێدەپەڕێ بایەخێکی زۆری ھەیە.

تاوتوێکردنی ڕەوشی سیاسی ئێستا عێراق و بە گشتی ئەو دۆسیانە لە نێوان هەولێر و بەغدا هێشتا چارەسەر نەکراون تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان.
لەبەر ئەو هۆكارانەی ئاماژەمان پێ كردن، دیداری ئەم جارەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغد، دیدارێكی بایەخێکی زۆری ھەیە بۆ کورد .

تەوەرەکانی گفتوگۆ؛ بودجە و مووچە لە نێوان هەولێر و بەغدا
بە درێژایی ساڵی 2024 کێشەی مووچە و بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بوو، لە 2025 یشدا هێشتا بەردەوامە و مووچەخۆران مووچەی مانگی 12یان وەرنەگرتووە، دیار نییە ئەو مووچە دەدرێت، یان مووچەی مانگی کانوونی دووەم وەردەگرن.

هەروەها هەردوولا دووپاتیان كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكاندا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و لابردنیان بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق بەدی بهێنێت و ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی پتەوتر بكات.

هەروەها جه‌خت له‌ پابه‌ندبوون به‌ دەستووری هەمیشەیی عێراقه‌وه‌ كرايه‌وه‌، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەوەی سیاسەتمەدارێكی ئەم نیشتمانەیە، لەگەڵ ئەوەی کە سەرۆکی هەرێمی كوردستانە، دەتوانم بڵێم داكۆكیكاری مافی گەلی کورد و لە هەر شوێنێك ئێمە ئازارێك و خەمێكمان هەبووبێت، بۆیە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئەو كەسایەتییەیە كە ئومێدی ئایندەی لەسەر بونیاد دەنرێت و هەنگاوەكان بەرەو ئەو ئاراستەیەن ببێتە داینەمۆی سەركەوتنی دەوڵەتی ئایندەمان، ئەو دەوڵەتەی كە سەرۆك بارزانی بناخەی بۆ داناوە.

Top