جياوازى ئازادی و بەڕەلایی !!

جياوازى ئازادی و بەڕەلایی !!

کۆمەڵگای کورد لەدێر زەمانەوە وەک هەر کۆمەڵگایەکی تر خاوەن داب و نەریت و کەلتوری تایبەت بەخۆی بوە بەوەش ناسراوە ئەو داب و نەریتە تا ڕادەیەکی زۆر سیفاتی باش و جوان جەلیلزادەی پێوە دیاربو لەو سیفاتانە ڕێز گرتن و شەرم و ڕەشت و سەخاوەت و سیلەی رەحم و هاتووچوی کۆمەڵایەتی و جیرانەتی و و پاراستنی یەکترو هتد.....
لەگەڵ کرانەوەی لەناکاوی کۆمەڵگەی کوردی بەرەو دەرەوە و هاتنی لەپڕی تەکنەلۆجیاو ئینتەرنێت بێ پلانێکی توخمە بۆمبێک بەو داب و نەریت و کولتورە تەقیەوە .. لەناکاو بێئاگا ئازادی تێکەڵی بەڕەلایی کرا چ لە هەڵس و کەوت چ لە دەربرینی بیرو ڕا چ لە کردار بەداخەوە .. وای لێهات مانای ئازادی لای تاک گۆڕا و بەهەڵە لێکدانەوەی بۆ کرا لەبەر ئەوەی پلانێکی گونجاو نەبو بۆ ئەو پێشکەوتنە خێرایە کە خۆمانمان بۆ ئامادە نەکردبو ، کە بەشێکی زۆر لە تاکەکان سەرسامی کەلتوری سەقەتی ووڵاتانی ڕۆژئاوا بوون وە سەرنجیانی ڕاکێشا و لەهەمان کات بە شێوەیەکی سەقەتتر کاریان لەسەر کرد و تاقیان کردەوە بەهۆی نەبوونی هوشیاری ، پێشکەوتن خراپ نیە بەڵام ئایا لەچ بوارەک ؟ پێشکەوتنێکی چۆن؟ تەکنەلۆجیاش خراپ نیە بەپێچەوانەوە زۆر سوودی هەیە ئەگەر بزانین بەکاری بینین ، تێبینی بکەن هەر ئەو ووڵاتانەی ڕۆژئاوا کە لاسایی بەهەلەی هەندێک کردارە سەقەتەکانیان دەکەینەوە چۆن تەکنەلۆجیا بەکار دەینن بۆ چی چ پێشکەوتنێکیان بەخۆوە دیوە بۆ لەم بوارانە لاساییمان نەکردنەوە! ! بۆ لەجل و بەرگ و پرچ و هەڵس و کەوتی ناشیرن و خۆ عەرز کردن و کاریگەری خراپ لەسەر تاک و گۆمەڵگا بەتایبەتی منداڵ و هەرزەکا کار دەکەین ،، ئازادی ئەمانە نیە و بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بەو بابەتانە نیە ، کەباسی ئازادی دەکرێ باسی مانا ڕاستەکەی دەکەین نەک هەڵەکە کە دەڵێن ئەو کەسە ئازادە مافی مرۆڤ پەیرەو دەکەین ، بەڵام ئازاد نیە لە تێکدانی هزرو بیری گەنج لە تێکدانی داب و نەریت و کەلتور لە تێکدانی شیرازەی خێزان لە کاریگەری خراپ لەسەر تاک لە بێزار کرنی کۆمەڵگا ، ئەو خاڵانە لە مادەکانی مافی مرۆڤ نەهاتووە ئازاد بێ لێ یان!!!
ڕۆژگار محسن

Top