ئەرمینیا: 223 ئەرمەنی لە ئۆپەراسیۆنی ئازەربایجان لە قەرەباغ کوژراون
![ئەرمینیا: 223 ئەرمەنی لە ئۆپەراسیۆنی ئازەربایجان لە قەرەباغ کوژراون](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240106212211_original_50.jpg )
سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوەی ئەرمینیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازەربایجان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە قەرەباغ ٢٢٣ هاووڵاتی ئەم وڵاتە کوژراون.
ئەرگیشتی کیارامیان سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوەی ئەرمەنستان ڕایگەیاند، زیانی گیانی لایەنی ئەرمەنی لە ئۆپەراسیۆنەکانی کۆماری ئازەربایجان لە قەرەباغ لە ١٩ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا ٢٢٣ کەس بووە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەرمینیا، کیارامیان ئیدیعای کردووە: لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٢٢٣ کەس لە لایەنی ئەرمەنییەوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٤ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ٢٠ کەس نییە.
گوڵان: سەردار خەلیل