سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەكات

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و هەڕەشە ئەمنییەكان و پێویستیی دانانی سنوورێك بۆ هەڕەشە ئەمنییەكان و هەروەها هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا.

Top