ئەنجلیـنا جولی بیزار بووە

ئەنجلیـنا جولی بیزار بووە

دوای جیابوونەوەی ئەنجلینا جولی بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕی، پێدەچێت تا ئێستاش بەدەستیەوە بناڵێنێت، ئەستێرە جیهانییەكە دوای جیابوونەوەی لە براد پێت، ئازارەكانی ئاشكرا كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە وردە وردە واز دەهێنێت.

ئەنجلینا سەبارەت بە ئازارەكانی دوای جیابوونەوە دەڵێت: «جەستەم كاردانەوەی توندی هەیە، تووشی سترێس دەبم و شەكری خوێنم بەرز و نزم دەبێت، جیابونەوەم لە پڕ پاش ئیفلیج بووم».

ئەنجلینا جولی ڕوونیشی كردەوە كە ژیانێكی كۆمەڵایەتیی نییە، ئەو كەسانەی پەیوەندییەكی نزیكیان لەگەڵدا هەیە، تەنیا منداڵەكانین، هەروەها هەستەكانی خۆی لەم قۆناغەی ئێستادا بە وشەیەك ئاشكرا كردووە، كە جەماوەری هانداوە هاوسۆز بن لەگەڵیدا.

لەلایەكی دیكەوە ئەنجلینا جولی ئاماژەی بە نیازی خۆی بۆ وازهێنانی لە كاری هونەری كرد و گوتی: «ئەمڕۆ نابمە ئەكتەر، كاتێك دەستم بە كاری هونەری كرد، چاوەڕێی ئەوەم نەدەكرد كەسایەتییەكی گشتی بم و بەشداریی زۆر لە كارەكان بكەم».

ئەنجلیناوە خۆی دەڵێت كچی خێزانێكی هونەرییە، لەم بارەوە دەڵێت: «لەبەرئەوەی لە ژینگەی هۆلیوود گەورە بووم، هەرگیز سەرسام نەبووم پێی، هەرگیز بە گرنگ نەمبینیووە، چونكە خۆم لە ژینگەكەدا گەورە بووم، تەنانەت لە سەرەتای كاری هونەریمدا تووشی خەمۆكی بووم و لە هەندێك كاتدا مەیلی خۆكوشتنم هەبوو».

سەبارەت بە پەیوەندیی سەفەركردن بە جیابوونەوەكەیەوە، ئەنجلینا جولی دەڵێت: «دوای جیابوونەوەم توانای ژیان و گەشتكردنم بە ئازادی لەدەستداوە، سەرەڕای ئەوەش هەر كاتێك بتوانم دەجووڵێم، من لە شوێنێكی لێڵتر لە هەموو شوێنەكانی جیهان گەورە بووم، هۆلیوود شوێنێكی تەندرووست نییە بۆ ژیان».

لووتكەی ناخۆشییەكانی ژیانی هونەریی ئەنجلینا ئەو كاتە بوو كە دایكی بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی دەدا، لەم بارەشەوە دەڵێت: «بێرتراند فێری كردووم چۆن جانتای پشتەوە هەڵبگرم، ئەمەش هەنگاوێكە كە یارمەتی داوم خۆم لەگەڵ ئەو بابەتەدا بگونجێنم»، هەروەها گوتیشی: «ئەو كەسانەی كە بە سەختییەكاندا تێپەڕیون ڕاستگۆتر و كۆمەڵایەتیترن، من زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەكەم لەگەڵیاندا، پێم خۆشە كات لەگەڵ كەسانێك بەسەربەرم كە پەنابەر بوون و لە ژیاندا ماون، چونكە ڕووبەڕووی سەختییەكانی ژیان بوونەتەوە».

Top