چی كاردانهوهیكمان بۆ ئهوكهسانه هەبێت، كه یاری بهچارەنوس و مێژوومان دهكهن ؟
احمد گلی
پاڤێڵ تاڵەبانی و 38 کەس لەسەرکردایەتی یەکێتی کە بەپیلانێکی گڵاو لە پرۆسەیەکی خیانەتکاریدا کەرکوک و51٪ خاک و خەڵکی کوردستانیان ڕادەستی دوژمن و نەیارانی کورد کرد، دەبێت میللەت هەرگیز لەبیری نەکات و لەم پرۆسە چارەنوسسازەدا تۆڵەیان لێبکاتەوە، وانەیەکیان پێبدات نەوە بۆ نەوە بگوازرێتەوە کە باجی یاری کردن بە مێژوو چارەنوسی کورد سەختە.
سەیر لەوەدایە! پاڤێڵ و سەرکردایەتی یەکێتی بەچی ڕویەک داوای دەنگ لە کوردانی کەرکوک و سنوورەکە دەکەن کە زیاتر لە 6 ساڵە کورد باجی خیانەتی ئەم گروپە خۆفرۆشە دەدات کەبەهۆیی بەرژەوەندی تایبەتیان شەرەف وکەرامەتی کوردیان ڕادەستی عەرەبی شۆڤێنی کرد؟!
گرنگە دانشتوانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان دڵنیابن، یەکێتی کە ئێستا وەک حزب نەماوە و زیاتر وەک گروپێکی ماڤیا و دژەیاسا رەفتار دەکات، هەرکە بەرژەوەندییە تایبەتەکانیان بکەوێتە مەترسیەوە؛
(دووبارە دەمان فرۆشن ، دووبارە خیانەتمان لێدەکەن، دووبارە شکۆو سەربەرزیمان دەخەنە ژێر پۆستاڵی عەرەبی شۆڤێنی و نەیارانی کورد)
مێژوو شایەتە پاڤێڵ و یەکێتی تەنها لهپێناو بهرژهوهندییه تایبهتهكانیان كاردهكهن نهك کورد و کەرکوک و میللهتی کورد.
کوردانی کەرکوک دڵی کوردستان لەپێش چاوە، بەگەرانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک و ناوچەکە، وەک هەنگاوی یەکەم ئێستا شکۆو سەربەرزی و ئاڵای پیرۆزی کوردستانی گەڕاندەوە شارەکە، دڵنیا بن تەنها پارتی خاوەنی ڕاستەقینەی دۆزی کوردیە، تەنها پارتی داکۆکیکارە لەکورد و کوردستانیەتی کەرکوک و ناوچە کوردستانییە داگیر کراوەکان، تەنها پارتی دەتوانێت مافە زەوتکراوەکانمان بەدەست بهێنێتەوە و پارێزگاری لێبکات، دەبێت لەپێناو پاراستنی شکۆو سەربەرزی مان، لەپێناو بە دەست هێنانەوەی مافەکانمان، لەپێناو پاراستنی کوردستانییەتی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان، بەتێکرا لیستی 197 پارتی دیموکراتی کوردستان سەربخەین.
دەنگی ئێمە بەرپرسیارێتیە، ئەگەر دەنگی ئيمە بۆ خیانەتکارانی 16 ئۆکتۆبەری یەکێتی و دارودەستەکانیان بێت، بەهەمان شێوە ئێمەش بەشدارین لەخیانەت و خۆفرۆشی دزی فزیان!
مێژوو له كهس نابورێت، میللەت دیاری دەکات کوردێکی دڵسۆزی نشتیمان پەروەر نوێنەری بێت یان کەسێکی خیانەتکاری هاوشێوەی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر.
دهبێت ههموو خۆمان به بهرپرسیار بزانین، رێگه نهدرێت جارێکی دیکە خیانەتکاران بگهن بهئامانجه گڵاوهكانیان، وەک بەرپرسیارێتیەک بەرامبەر مێژوو بەرامبەر خوێنی شەهیدەکانمان، بەدەنگەکانمان سزای ئەوکەس و گروپە خۆفرۆشانە بدەین كه دەیانەوێت یاری بهمێژوو چارەنوسمان بکەن و تۆڵەیان لێبکەینەوە.
ئێمه بهرپرسیارین، ئهبێت رۆژانه ئهو پرسیاره بكهین ئاخۆ ئێمه چیمان كرد و ئهبێت چی بكهین؟
كێ ئهیهوێت یاری به مێژووی قوربانیدان و خوێنی شەهیدانی ئێمه بكات؟
سەرباری ئەوەی خیانەتکارانی یەکێتی ڕۆژێک بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن، بەڵام ئێستا ئەوە ئەرکی ئێمەیە، ئەرکی سەرجەم کوردانی سەربڵندی کەرکوک و ناوچەکوردستانییە داگیرکراوەکانە سزایان بدەن، بۆ ئهوهی هیچ نهبێت تۆزێك لهو بهرپرسیاریهتییەی كه له ئهستۆماندایه بهرامبهر به نهوهكانمان له سهر ئهستۆمانی سوك بكهین.