جگە لە پارتی، هیچ حزبێك باری ناڕێكی كەركووكی پێ رێك ناكرێتەوە

جگە لە پارتی، هیچ حزبێك باری ناڕێكی كەركووكی پێ رێك ناكرێتەوە


تا دێت ئاستی پێشوازی و پشتیوانی له‌ لیستی پارتی له‌ كه‌ركووك فراوانتر و گەورەتر ده‌بێت، خه‌ڵكی كه‌ركووك، نەك هەر ئێستا، بەڵكوو لەمێژە له‌و راستییە‌ گه‌یشتوون كه‌ ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌ پرسی ناسنامەی راستینەی كەركووك و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات، هه‌ر پارتییه.

په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ پرسی كه‌ركووك ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرایە، قه‌ت دۆخی ئه‌و شاره‌ نه‌ده‌گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، بۆیه‌ دەبێ ئەمجارە و لەم هەڵبژاردنەدا، پارتی وەک هێزێکی کاریگەر بچێتە قۆناغێکی نوێ، چونكه‌ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی، کە بۆ کورد دروست دەکرێن، ده‌بێ هاوكێشه‌كه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بكرێته‌وه،‌ ئه‌مه‌ش به‌ پارتی نه‌بێت ئەسته‌مه‌ به‌ هیچ هێزێكی دیكه‌ بكرێت.

پارتی خاوه‌ن ژمارەیەكی قورسه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و خه‌ڵك داوای شۆڕكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئیداره‌یە سەركەوتووەی ده‌كه‌ن بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و كه‌ركووك و ته‌واوی سنووری مادده‌ی 140.

جیا له‌وه‌ش، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌گه‌ر پارتی ببێته‌ هێزی یه‌كه‌م، زۆر پرس هه‌یه‌ له‌ كه‌ركووك ده‌گۆڕێت، له‌وانه‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌ تاڵه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هاتووه‌ و دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی نوێ و كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له‌ناو شار‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كورد، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ كه‌ركووكییه‌كان ئومێدیان به‌ لیستی پارتی هه‌یه،‌ چونكه‌ ده‌زانن پارتی قه‌ت واقعێك قبووڵ ناكات كه ‌به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت و له‌ هه‌ر شوێنێك بێت ئاوه‌دانی زیاتر ده‌بێت.

هه‌ر بۆیه‌ بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد لە کەرکووک، گرنگه‌ بیسەلمێنین و هێزی خۆمان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان پیشان بدەین، بەڵام شتێک کە دەبێ دەنگدەری کورد هەڵوەستەی لەسەر بکات، هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیەتی، ئه‌ویش لە لیستی پارتی و بەربژێرانی‌ پارتیین.

پارتی، هه‌ڵگری دروشمی به‌هێزی خزمه‌تكردنی كه‌ركووكە و‌ دەبێ دەنگی ئەو حزبە له‌ سه‌رووی هه‌موانه‌وه‌ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی وەک چۆن هه‌میشه‌ شەڕی بەرگری لە کورد و پێكهاتەكان و کوردستان دەکات و لە ئاست مافەکانی گەلی كوردستان سەر دانانەوێنێت، ئاواش هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانیی كه‌ركووك و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان بكاته‌ خه‌می خۆی.

به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، شكۆی تاكی كوردستانیی كەركووك ده‌بێ له‌و شاره‌ بپارێزرێت و هەر پارتی بووە شەڕی مان و نەمانی کردووە و لە هەر شوێن و مەوقیعێکدا بووبێت، بەرگریی لە مافە ڕەواکانی گەل کردووە، بۆیە باشترین بژارە دەنگدانە بە بەربژێرانی پارتی، چونكە هەر پارتییە دەتوانێت کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بگەڕێنێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە داگیرکاری و پێشێلکردن و تەعریب بهێنێت، کەواتە با دەنگمان دەنگی بەربژێرانی پارتی بێت.

Top