لیستی بەهێزی کوردایەتی هەلبژێرە
گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک، بۆتە مایەی دڵخۆشی هاوووڵاتیانی کەرکووکی دڵ، وبە دڵنیاییە بۆ ئەندام ولایەنگرانی گشت جەماوەری شاری کەرکوک بەتایبەت کاندیدانی لیستی پارتی لە کەرکووک.
بۆیە لەم کات و ساتەداجێگای بایخدانە بەو هەنگاوە پیرۆزە، چونکە دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ کاندیدەکانمان، گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک گەڕانەوەی شکۆی گەلی کوردە بۆ ئەم شارە.
دەرئەنجامەکەشمانی بینی ماوە چەند ڕۆژێکە هێزو لایەنە سیاسیەکان وەک بڵێی ئۆقرەیان لێ بڕاوە، بەتایبەت لەم ڕۆژانە دا دەیان کادیر و کارگیر و مەڵبەند و ئەندامانی کۆمیتەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاری کەرکوک، لە هەموو شارو شارۆچەکانی کەرکوک خەباتی خۆیان گواستەوەو هاتنە ڕیزەکانی پارتی.
بۆئەوەی لەناو پارتی زیاتر خزمەت بەکوردستان بکەن، ئەو ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیانەی لە پێکهاتەکانی کورد عەرەب، تورکمان مەسیحی و نەتەوەکانی دیکە بۆیە گەڕانەوەی پارتی ڕەنگدانەوەی باشی دەبێت و سەرەڕای ئەوەی بەخشینی بارەگای پارتی بە زانکۆی کەرکووک بۆتە مایەی خۆشحاڵی کەرکووک و کەرکووکییەکان.
بۆتە جێگەی خۆشحاڵی خەڵکی پارتی ڕۆشنبیران و مامۆستایان و سەرجەم قوتابینی زانکۆ، چونکە سەرۆک بارزانی هەمیشە خەمخۆری زانست بووە لەو شارە، بۆیە گەڕانەوەی پارتی دەبێتە هۆی متمانەی تەواوی خەڵکی کەرکوک و کەرکوکیەکان.
ئەو متمانەی خەڵکی کەرکوک بەکاندیدەکانی پارتیمان لە ئەوە دەسەلمێنێت کە پارتی هەردەم لە خزمەت کەرکوکیەکاندان هیچ کات سازشیان لەسەر دەست کەوتەکانی گەلی کورد نەکردووە، بە تایبەتی ماددەی 140دەستور وگەڕانەوە گشت زەوی و زاری جوتیاران و مافەکانیان لە هەموو ڕوویەکەوە