بەهۆی قەرەباڵغی لە كۆنسێرتێك چوار کەس گیانیان لەدەستدا و بەدەیان کەسیش برینداربوون
بەهۆی قەرەباڵغی لە کۆنسێرتەکەی نیکیتا گاندی لە هیندستان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی هیندستان تایمز، دوێنی 25ی ئەم مانگە ئەم ڕووداوە لە زانکۆی کۆچین بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە ویلایەتی کیرالا ڕوویداوە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕایگەیاند: کە ئەم ڕووداوە بەهۆی پەلەكردن و بێ ئارامیی هەواداران لە چوونە ژوورەوە و دەرچوون كەلە یەك ڕێڕەوبووە لە شوێنی کۆنسێرتەکە ڕوویداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل