لە ئاگرکەوتنەوەی  پاسێكی نەفەر هەڵگر لە هیندستان ٩ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئاگرکەوتنەوەی  پاسێكی نەفەر هەڵگر لە هیندستان ٩ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

لە ویلایەتی هاریانا لە هیندستان ئاگر لە پاسێکی نەفەرهەڵگر کەوتەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی هیندستان، نزیکەی ٦٠ سەرنشین لەم پاسەدا بوون کاتێک ئاگر کەوتووتەوە.

لەئەنجامی ئاگرەکەدا 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە دەستی پێکردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top