هەڵدانی ٧٥ موشەک لە لوبنانەوە بۆ باکووری ئیسرائیل

هەڵدانی ٧٥ موشەک لە لوبنانەوە بۆ باکووری ئیسرائیل

 

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 75 موشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراوە، ئەمەش یەکێکە لە توندترین هێرشەکان لە دوای 8ی ئۆکتۆبەرەوە.

بەپێی ئەم بەیاننامەیه ، دوای هەڵدانی موشەکەکان، لەلایه ن سیستەمی بەڕگری ئاسمانیی ئیسرائیلەوه به دەیان موشەکی هەڵدراو له ناوچوون.

هەروەها ڕۆژنامەی ئەستێرەی سووری داود لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانە دوو سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٨ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٣٠٠ ئەندامی ئەم گرووپە و ٦١ کەسی مەدەنی لوبنانی لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا کوژراون. هەروەها 14 سەربازی ئیسرائیلی و 10 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top