شەترەنجزانانی هەولێركۆنترۆڵی كوردستانیان كرد
شەترەنجزانانی هەولێركۆنترۆڵی كوردستانیان كرد
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی شەترەنجی كوردستان و بەهاوكاری لقی دهۆكی یەكێتیەكە پاڵەوانێتی شەترەنجی ئاستی تەمەنە جیاوازەكانی كوردستان بۆ هەرەەك لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی بەرێوەچوو، كە 60 یاریزانی ئەم پارێزگایانە لە ئاستەكانی تەمەن(6،8،10،12،14،16،18،20) كێبڕكێیان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیەكە لە ماوەی سێ ڕۆژی پاڵەوانێتیەكەش یاریزانانی بەشداربوو توانیان كێبڕكێ بەهێز بكەن لە سەر پلەكانی پێشەوە، لەم بارەشەوە ئازاد سابیر دیبەگەیی سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی شەترەنجی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: یاریزانانی شاری هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و ببنە پاڵەوانی، یاریزانانی هەولێر نوێنەرایەتی پایتەختی كوردستانیان دەكرد لەم پاڵەوانێتیە، دەمانەوێ خزمەتی زیاتری یاری شەترەنج بكەین لە شاری هەولێری ئەوەی لەتوانامان بێت بۆ خزمەت كردنی ئەم وەرزشە ئەنجامی دەدەین، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ژێر20ساڵ- كچان
1-پەری پشتیوان
ژێر18ساڵ-كوڕان
1-پۆڵا ئازاد
ژێر 18ساڵ –كچان
1-رۆز سەمیر
ژێر16ساڵ-كچان
1-پەروا پشتیوان
ئاستی كوڕان
1-ئوسەید خۆزان
ژێر14ساڵ-كوڕان
1-دانیار نەسرەو
ئاستی –كچان
1-بەهرە سەمیر
ژێر12ساڵ-كوڕان
1-لاوین محەمەد
ئاستی كچان
1-لارە سەمیر
ژێر10ساڵ-كوڕان
1-دەوەن نەسرەو
ئاستی كچان
1-سەلار سەمیر
ژێر8ساڵ-كوڕان
1-لاس ئیبراهیم
ئاستی كچان
1-شاریا سەمیر
ژێر6ساڵ-كوڕان
1-چیا سەمیر
كارزان كانەبی