چۆنێتی ماکیاژکردن بەتایبەت لەم وەرزەدا

چۆنێتی ماکیاژکردن بەتایبەت لەم وەرزەدا

کاتێک باس لە ماکیاژ دەکرێت لە کاتی وشکبوونەوە و قڵیشانی پێستدا، ئەوا وەک پارچە قوماشێک بیر لە ڕوخسارت بکەرەوە، چونکە ئەگەر بە شێوەیەکی نەرم و خاوێن دەست پێ نەکەیت، ئەو ئەنجامە بەدەست ناهێنیت کە دەتەوێت،کەواتە چۆن ماکیاژ دەکەیت.

 لێرەوە وردەکارییەکان دەخەینەڕوو:

 ئەگەر گۆڕانی کەشوهەوا، کەم خەوی، یان هەر شتێک کە ڕێگری لە جوانیی پێستت دەکات، کاریگەری لەسەرت پێستت هەبێت، کاتێک بابەتەکە پەیوەستە بە ماکیاژەوە ئێمە چەند ئامۆژگارییەکمان کۆکردووەتەوە کە یارمەتی شێدارکردنی پێستت دەدات و ئەنجامێکی باشتر بەدەست دەهێنیت، وەک:

سافکردنی پێست: یەکەم هەنگاو ئامادەکردنی پێستە، لێرەدا دەتوانیت چارەسەری قڵیشانی سووک بەکار بهێنیت بۆ ئەو شوێنانەی کە کێشەیان هەیە، یان تەنانەت هەفتەی جارێک یان دووجار جارەسەرێکی بەهێزتر تاقی بکەیتەوە.

بۆ پاککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە تووشی وشکبوونەوە دەبن، وەک دەوروبەری لووت و چرچبوونی چەناگە، هەموو ڕۆژێک بە خاولی یان چارەسەری ڕۆژانەی توێشکی کیمیایی بۆ چینە مردووەکەی سەرەوە بەکار بهێنە، کە ڕێگری لە قڵیشانی پێست دەکات. دڵنیابە لەوەی کە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی مادەکیمیاییەکان نەکەیت، چونکە بە زیادەڕۆیی پێستت سوور و وشک دەبێتەوە.

 شێدارکردنی پێست: شێدارکردنەوە کلیلی بەرەنگاربوونەوەی پێستی وشک و هەڵقرچاوە، بۆیە لەکاتی هەڵبژاردنی شێدارکەرەوەدا بەرهەمە کوالێتی بەرزەکان هەڵبژێرە، بۆ ئەوەی ڕوخسارێکی چەورت نەبێت و ڕێژەیەکی بەرزی شێدارکردنەوە بەدەست بهێنیت.

 سپرای دەموچاو: سپرای دەموچاو بەکار بهێنە بۆ زیاتر شێدارکردنی پێست هەرکاتێک پێویستت پێی بوو، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ماکیاژەکەت و ڕێگری دەکات لە قڵیشانی پێست لە ڕۆژدا.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

 

Top