بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک ٤ کەس کوژران و بریندار بوون
![بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک ٤ کەس کوژران و بریندار بوون](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20231024102049_original_20.jpg )
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە ڕوودانی تەقەكردنێکی کوشندە لە قوتابخانەیەک لە بەڕازیل دەکەن.
دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: ڕۆژی دووشەممە بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک لە گەورەترین شاری ساوپاولۆ لە بەرازیل خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و سێ خوێندکاری دیکەش برینداربوون.
پولیس و تیمەكانی فریاكەوتن دەستبەجی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕووداوە بەردەوامە.
بەڵام تا ئێستا وردەكاری زیاتر لەسەر هێرشبەرەكە و هۆی تەقەكردنەكە یان دەست بەسەركردنی ئاشكرا نەكراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل