وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: لە یەک ڕۆژدا چوار فڕۆکەی ئۆکرانیمان خستە خوارەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: لە یەک ڕۆژدا چوار فڕۆکەی ئۆکرانیمان خستە خوارەوە

 

 

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ (یەکشەممە) ڕایگەیاند: هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە سێ فڕۆکەی ئۆکرانی MiG-29  لە شاری Dnepropetrovik  و Kharkiv و یەک فڕۆکەی سوخۆی Su-25  لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دۆنێتسکیان خستە خوارەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە ململانێی بەردەوامی ئۆکرانیا، سێ هێرشی ئۆکرانیا لە میحوەری کۆبیانسک بەرپەرچ دراونەتەوە و نزیکەی 15 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون، هەروەها کۆگای تەقەمەنی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی خارکیڤ وێران کرا.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top